په‌ژاك له‌ئابلَوقه‌ي كوَتييدا

باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌شارى به‌غدا رایگه‌یاند، هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و حكومه‌تى عێراق، خه‌ریكى رێگرى كردنن له‌چالاكییه‌كانى PJAK.

حه‌سه‌نى دانائى فه‌ڕ، باڵیۆزى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌ به‌غدا رایگه‌یاند "بارودۆخى ناوچه ‌سنوورییه‌كانى ئێران‌و عێراق سوودى بۆ هه‌موو لایه‌ك هه‌یه‌، به‌تایبه‌تیش بۆ حكومه‌تى به‌غداو هه‌ولێر، بۆیه ‌له‌ ئێستادا هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان‌و حكومه‌تى عێراق جووڵه‌یان كردووه ‌بۆ ڕێگرى كردن له ‌چالاكییه‌كانى گه‌ریلاكانى پژاك".

دانائى فه‌ڕ به‌پێویستى ده‌زانێت ‌حكومه‌تى ئێران به‌رگرى له‌خاكه‌كه‌ى‌و هاووڵاتیانى بكات له‌هه‌ر شوێنێك بێت، بۆیه‌ دژى چالاكییه‌كانى پژاك ده‌جه‌نگن.

دانائى فه‌ڕ ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ "‌به‌م نزیكانه ‌(ئوسامه‌ نوجێفى) سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌سه‌ر داواى (عه‌لى لاریجانى) هاوشانه ‌ئێرانییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ تارانى پایته‌ختى ئێران".

كاووسي په‌ژاك بوَ جيابووه‌كان

كاووسي په‌ژاك بوَ جيابووه‌كان

http://dijpjak1.blogfa.com/  كاووسي په‌ژاك بوَ جيابووه‌كان

  • هه‌رِه‌شه‌ي به‌رده‌وام جيابووه‌كان و ئه‌نداماني مالَباتيان له‌لا‌يه‌ن ئه‌م گروپه‌وه
  • بارتمه گرتني كه‌سوكاري جيابووه‌كان بوَ ناچار كردني بوَ گه‌رِانه‌وه
  • تيَروَر كه‌سا‌يه‌تي جيابوو به شيَوه‌ي بوختاني ئه‌خلاقي، ده‌رووني و...
  • له‌ناوبردني مالَ و ملَكي ئه‌ندامي جيابوو و كه‌سووكاري
  • به زوَر پاره وه‌رگرتن له مالَباتي جيابووي له‌ژيَر ناوي سزادادان

كيَشه‌ي پەكەكە بۆ پژاك و حكومه‌تي هه‌ريَمي كوردستان

كيَشه‌ي پەكەكە بۆ پژاك و حكومه‌تي هه‌ريَمي كوردستان

بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان"بەتوندی" ڕەخنە لەپژاك‌و پەكەكە دەگرن كەبەشێك لەسنوری باشوری كوردستانیان كۆنترۆڵ كردووەو ڕێگە بەهێزە ئەمنییەكانی هەرێم نادەن لەسنورەكانی خۆیدا جێگیر بێت‌و بیپارێزێت، ئەندامێكی دیوانی كۆنگرەی گەلیش ئەوە بەلێدوانێكی نابەرپرسیارانە دەزانێـت...
نازم عومەر دەباغ ـ نوێنەرەكەی حكومەتی هەرێم لەتارانەوە، وتی: "ئێمە بەرپرسین لەپاراستنی سنورەكانی هەرێمی...

ادامه نوشته

هاوسه‌رگيري له‌ناو پ‌ك‌ك و په‌ژاك‌ دا

هاوسه‌رگيري قه‌ده‌غه‌يه

قه‌ده‌غه‌كردني هاوسه‌رگيري له‌ناو فرقه‌دا ئه‌م ئه‌نجامانه‌ي خواره‌وه‌ي به‌دواوه ديَن

  • تيَكداني هاوسه‌نگي ده‌رووني ئه‌ندامان و ئاماده‌كردنيان بوَ ميَشك سرِينه‌وه
  • داپلوساندني هه‌ست و ئارزووه ره‌گه‌زييه‌كان به ئارمانجي بيَ‌ره‌حمتر بوون، بيَ هه‌ستي زياتر و...
  • له‌ناو بردني داهاتووي ئه‌ندامان وه‌ك گارانتي ماينه‌وه له‌باره‌گاكان و پيَكهيَناني ده‌ستوره تيَروَريستييه‌كان

روانگه‌ي عه‌بدولاَ ئوَجالان له‌باره‌ي هاوسه‌رگيرييه‌وه

  • مالَبات، زنجيري كوَيلايه‌تييه و ...
  • هاوسه‌رگيري ده بيَته هوَي لاداني هزري ئه‌ندامه‌كان له‌كاروبار و خه‌بات

 

تالَه‌باني له‌ويكليكس دا

تالَه‌باني و خه‌بات دژي پ‌ك‌ك و په‌ژاك له‌عيَراق

http://dijpjak1.blogfa.com/  سایتی‌ ویكیلیكس: تاله‌بانی په‌یمانی به‌ تورکیا داوه‌، که‌ دژی په‌که‌که‌ کاریان بۆ بکات  سایتی‌ ویكیلیكس له‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك دا كه‌ مێژوه‌كه‌ی‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی‌ 2006 ئاشكرایده‌كات له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ نێوان تاڵه‌بانی‌ و باڵیۆزی‌ توركیا له‌ عێراق كه‌ ئه‌و كات ئۆنال چیڤیكۆڤ بووه‌، تاڵه‌بانی‌ به‌ باڵیۆزه‌كه‌ی‌ توركیای‌ ڕاگه‌یاندوه‌، ده‌بێت پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان (په‌كه‌كه‌) له‌جیاتی‌ ئاگربه‌سته‌ یه‌ك له‌دوای‌ یه‌كه‌كانی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ هه‌میشه‌ی‌ چه‌ك دابنێن، باڵیۆزی‌ توركیاش داوای‌ ئه‌وه‌ی‌ كردوه‌ كه‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و حكومه‌تی‌ عێراق په‌كه‌كه‌ وه‌ك ڕێكخراوێكی‌ "تیرۆریستی‌ بناسێنن."
هه‌ر له‌به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا هاتوه‌: له‌دانیشتنێكی‌ تری‌ نێوان به‌رپرسانی‌ توركیا و تاڵه‌بانی‌ دا، تاڵه‌بانی‌ به‌ڵێنی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێداون...

ادامه نوشته

تاڵه‌بانى: داوام له‌ توركیا كردووه‌ ئۆجالان له‌ زیندان ئازاد بكرێت

تاڵه‌بانى: داوام له‌ توركیا كردووه‌ ئۆجالان له‌ زیندان ئازاد بكرێت

http://dijpjak1.blogfa.com/  تاڵه‌بانى: داوام له‌ توركیا كردووه‌ ئۆجالان له‌ زیندان ئازاد بكرێت جه‌لال تاڵه‌بانی‌ سه‌ركۆماری‌ عێراق رایگه‌یاند، داوام‌ له‌ توركیا كردووه‌‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجالانی‌ سه‌رۆكی‌ به‌ندكراوی‌ پارتى كرێكارانى كوردستان PKK ‌ له‌ زیندان ئازاد بكرێت‌و له‌ ماڵێكی‌ تایبه‌تدا ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت. له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی‌ ته‌له‌فزیۆنی‌ (ئای‌ ئێم سی)‌ توركی‌، جه‌لال تاڵه‌بانی‌ گوتی "داوام له‌ به‌رپرسانی‌ توركیا كردووه‌ ئۆجالان له‌ زیندان ئازاد بكرێت‌و بگوازێته‌وه‌ بۆ ماڵێكی‌ تایبه‌ت له‌ ئه‌سته‌نبوڵ یان ئه‌نقه‌ره"‌.

تاڵه‌بانى له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌ وه‌ڵامى توركیا نه‌دا بۆ داواكه‌ى، به‌ڵام جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ PKK ئاگربه‌ستێك رابگه‌یه‌نێ‌‌و حكومه‌تی‌ ئه‌نقه‌ره‌ش دان به‌و ئاگربه‌سته‌دا بنێت. جه‌لال تاڵه‌بانی‌ گوتیشى "باشتروایه‌ نوێنه‌رانی‌ پارتی‌ ئاشتی‌‌و دیموكراسی‌ بچنه‌وه‌ په‌رله‌مان سوێندی‌ یاسایی‌ بخۆن".

 

توركيا هيَرشي زه‌ويني ده‌كاته سه‌ر پ‌ك‌ك

توركيا هيَرشي زه‌ويني ده‌كاته سه‌ر پ‌ك‌ك
رۆژنامه‌كانى توركیا بڵاویان كرده‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆك وه‌زیرى توركیا له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له‌تونس رایگه‌یاندووه‌، له‌گه‌ڵ هاوكاریه‌كانیان به‌رده‌وامه‌ بۆ لێدانى بنكه‌و باره‌گاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌سه‌ر خاكى هه‌رێمى كوردستان.
رۆژنامه‌ى حوریه‌تى توركیش له‌زارى ئه‌ردۆغانى گواستووه‌ته‌وه‌ كه‌ ، بۆ ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى سه‌ربازى دژى په‌كه‌كه‌ پێویست به‌وه‌ ناكات پێشتر قسه‌ى له‌سه‌ر بكرێت و كاته‌كه‌ى دیارى بكرێت، به‌ڵكو راسته‌وخۆ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌، محه‌مه‌د عه‌لی بیراندا نوسه‌رى به‌ناوبانگى تورك له‌ بابه‌تێكدا كه‌ كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنى ئه‌و وڵاته‌دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، نووسیویه‌تى زانیارى ده‌ست كه‌وتووه‌ كه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هێرشی زه‌مینى به‌رفراوان بكاته‌ سه‌ر بنكه‌و باره‌گاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان به‌ڵام له‌مانگى 10و چڵ رۆژیش زیاتر نه‌خایه‌نێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، ئه‌و بابه‌ته‌ له‌سه‌ردانه‌كه‌ى فه‌ره‌یدون ئۆغڵۆى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى توركیا بۆ هه‌رێمى كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم قسه‌و باسی له‌سه‌ر كراوه‌.

 

سووربووني ئيَران بوَ ده‌ركردني په‌ژاك

سووربووني ئيَران بوَ ده‌ركردني په‌ژاك

 جێگری فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران دەڵێ‌، هەوڵە دیپلۆماتییەكانی نێوان وڵاتەكەی لەگەڵ عێراق بێ‌ ئاكام بووەو بۆ دوورخستنەوەی چەکدارەکانی په‌ژاك لەسەر سنوورەكانی هەردوو وڵات.

(عەبدوڵڵا عێراقی) جێگری فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران لەگوتوبێژی خۆی لەگەڵ سایتی (ئیرنا) گوتەیەتی ئۆپەراسیۆنەكانیان لەباكووری خۆرئاوای وڵاتەكەی(خۆرهەڵاتی كوردستان) درێژەی دەبێ‌ تا دەرپەڕاندنی تەواوەتی په‌ژاك لەو ناوچەیە.

عێراقی لەو گوتوبێژەدا په‌ژاكی بە " دەسیسەی ئەمریكا" ناوهێناوەو گوتوویەتی" ئێران ناتوانێ‌ چیتر رێكخراوێكی دەسكردی ئەمریكا قەبوڵ بكات لەسەر سنوورەكانی"

كوَبوونه‌وه ي شاره‌وه‌ي پ‌ك ك و ميت له ئوسلو

 په‌كه‌كه‌ و میت له‌ نۆروێژ

http://dijpjak1.blogfa.com/   په‌كه‌كه‌ و میت له‌ نۆروێژ  فایلێکی ده‌نگی له‌سه‌ر سایتی ئاژانسی هه‌واڵی دیجله‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، که‌ گفتوگۆی نێوان نوێنه‌ری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیری توركیا و 3 كه‌س له‌ سه‌ركرده‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌.
له‌ فایله‌ ده‌نگیه‌که‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه‌"حاكان سیدان " موشاویری ده‌زگای هه‌واڵگری تورک"میت" وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئاردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ 3 به‌پرسی په‌كه‌كه‌ به‌ ناوه‌كانی "مسته‌فا قه‌ره‌سوو ــ سه‌بری ئۆك و زوبه‌یر ئایدار " دانوستانی كردووه‌ ، به‌ گوێره‌ی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆروێژ ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ تیایدا نوێنه‌ری ولاَتێكی دیكه‌ش به‌شداره‌ كه‌ دیار نیه‌ ئه‌و ولاَته‌ كوێیه‌ ، له‌و دانوستانه‌دا جگه‌ له‌ موشاویری ده‌زگای هه‌واڵگری توركی جێگرێكیشی به‌ناوی " ئافه‌ت گیونه‌ش" كه‌ جێگری موشاویری ده‌زگای هه‌واڵگری توركیه‌ به‌شداره‌ و هه‌ر ئه‌ویش ده‌ست ده‌كات به‌ گفتوگۆكه‌ .

له‌ دانوستانه‌كه‌دا "ئافه‌ت گیونه‌ش" ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ات كه‌ به‌شێك له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه‌ به‌ په‌كه‌كه‌یان داوه‌ جێبه‌جێ كراوه‌ و به‌ پێی وته‌كانی "مسته‌فا قه‌ره‌سوو " كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه‌ ، ئه‌وه‌ بۆ جاری پێنجه‌مه‌ كه‌له‌ ئۆسڵۆی پایته‌ختی نه‌رویج دانوستان له‌ نێوان ده‌زگای هه‌واڵگری میت و په‌كه‌كه‌دا ئه‌نجام بدرێت .

http://rojhelattimes.org/read.php?id=3912


سوریا په‌نا بۆ PKK ده‌بات

سوریا په‌نا بۆ PKK ده‌بات

به‌گوێره‌ی‌ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌ جیهانییه‌كان و چاودێره‌ سیاسییه‌كان، حكومه‌تی‌ دیمه‌شق له‌به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی‌ توركیادا بۆ فشاردانان له‌سه‌ر دیمه‌شق، په‌نا بۆ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان ده‌بات، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ توركیا زیاتر هێرشه‌كانی‌ بۆ سه‌ر چیای‌ قه‌ندیل چڕبكاته‌وه‌.

له‌سه‌ر ئاستی‌ میدیایی، گۆڤاری‌ "ئیكۆنۆمیست"ی‌ به‌ریتانی‌ له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌، دوور نییه‌ هه‌ریه‌ك له‌ سوریا و ئێران، په‌نا بۆ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان وه‌كو كارتی‌ فشار به‌رامبه‌ر به‌ توركیا ببه‌ن، به‌تایبه‌ت دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ توركیا فشاره‌كانی‌ له‌سه‌ر دیمه‌شق زیاتر كرد.

ئه‌و گۆڤاره‌ باسی‌ ئه‌وه‌شیكردووه‌، توركیا فه‌همان حسێنی‌ وه‌ك یه‌كێك له‌سه‌ركرده‌كانی‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان كه‌ له‌سوریاوه‌ هاتووه‌، به‌ ئه‌نجامده‌ری‌ هێرشه‌كانی‌ چكورجای‌ ناوچه‌ی‌ هه‌كاری‌ تۆمه‌تبار كرد.

له‌لایه‌كی‌ تره‌وه‌، رۆژنامه‌ی‌ "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" له‌زاری‌ هه‌یسه‌م مالح ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریاوه‌ بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ سوریا په‌نا بۆ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان ده‌بات بۆ ئه‌وه‌ی‌ وه‌كو فشار بۆ سه‌ر توركیا به‌كاریبهێنێت.

شه‌ريف‌زاده: ره‌خنه گرتن‌ له‌ پژاک وه‌ک ئه‌وه‌یه‌ که‌ چۆڵکه‌ به‌ کۆنى هیلانه‌ى زه‌رده‌واڵه‌ دا بكه‌ي

پژاک نوینه‌رایه‌تى فه‌ناتیزمى ناسیونالیستى ده‌كات

http://dijpjak1.blogfa.com/  پژاک نوینه‌رایه‌تى فه‌ناتیزمى ناسیونالیستى ده‌كات نووسەر: عومەر شەریفزادە

ئه‌گه‌ر ژماره‌ى كوژراواني پژاک وه‌ک پێوانه‌ دابنین تا بزانین ئه‌ندامانى پژاک چه‌ند ده‌رسه‌د له‌ خه‌ڵکى کوردستانى ئیران پێک هاتوه‌ ، ئاکام وه‌رده‌گرین که‌ ته‌رکیبى ته‌شکیلاتى پژاک که‌مترله‌ 20% له‌ خه‌ڵکى کوردستانى ئیران پێک هاتوه‌. له‌ کۆى 154 شه‌هیدى پژاک ته‌نیا 32 که‌س خه‌ڵکى کوردستانى ئیرانن . دیاره‌ له‌ کۆى 8 كوژراوي تازه‌ى پژاک ته‌نیا یه‌ک که‌سیان خه‌ڵکى کوردستانى ئیرانه‌. له‌و 20% ده‌رسه‌ده‌ى ئه‌ندامانى...

ادامه نوشته

هه‌لَه ويَژه‌وانييه‌كاني حاجي ئه‌حمه‌دي

?Hewall ya Hevall

حاجي ئه‌حمه‌دي سه‌ركرده‌ي په‌ژاك له‌وتويَژيَك دا له‌گه‌لَ تلويزيوني ده‌نگي ئه‌مريكا له‌باره‌ي ماجد كاويان ناسراو به سمكو سه‌رهه‌لَدان دواو ووتي مه‌جيد هه‌واليَكي زوَر جياوازتر له‌ هه‌والَه‌كاني‌ ديكه بوو. 1- مه‌جيد نييه و ماجد كاك حاجي. جنابت هيَشتاش نيَوي جيَگري فه‌رمانده‌كه‌ت ناناسي. 2- تكايه كاك حاجي يا مه‌لَيَ كوردم يا ئه‌گه‌ريش ده‌ته‌ويَ ده‌م و قوَپاني كوردي له‌به‌ر كه‌ي، تكايه به كورديش قسه بكه، ! ئه‌گه‌ريش زمانت را نه‌هاتووه تكايه برِوَ توَزيَ خوَت رابهيَنه كه بلَيَي Hevall نه‌ك Hewall . وه‌ك ده‌زانريَت Hewall  به واتاي خه‌به‌ر و ئه‌خباره و Hevall  به واتاي دوَست و براده‌ره جا ئيَستا مام حاجي مه‌به‌ستي ئه‌وه‌يه كه ماجد يا به قه‌ولي ئه‌و مه‌جيد،Hewall يا Hevall ؟

مام حاجي خوَ تو خوَت به سابلاغي داده‌نيت و وازت له نه‌غه‌ده‌ هيَناوه، جا بوَ نازاني كوردي قسه بكه‌ي؟ خوَ حه‌ياي هه‌موو سابلاغييه‌كت بردووه.

په‌يوندي ئيسرائيل و پ‌ك‌ك و پژاك

په‌يوندي ئيسرائيل و پ‌ك‌ك و پژاك

هەفتەی رابردوو تورکیا سەفیری ئیسرائیلی لە تورکیا دەرکرد و هەموو پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیسرائیلدا راگرت، ئەم کارەش کاردانەوەی ئیسرائیلی بەتوندی لێکەوتەوە.
لە ئاکامی ئەم دژکردنەوانەدا ئەمرۆ رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئاماژه‌ی دا بەوەی کە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ دژی توركیا هه‌ندێ هه‌نگاو ده‌گرێته‌ به‌ر, له‌وانه‌ هاوكاری كردنی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌ ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها پێشكه‌شكه‌شكردنی یارمه‌تی سه‌ربازی به‌ په‌ك‌ك و پژاكه، ئاژانس و رۆژنامه‌ی"یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆت"ی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌فیگدۆر لیبرمان بڕیاری داوه‌ له‌ دژی كرده‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر ئیسرائیل هه‌ندێك رێكاری توند بگرێته‌به‌ر.
لیبرمان وەزیری دەرەوی ئیسرائیل له‌ پلانی دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی پ‌ك‌ك و پژاك له‌ ئه‌وروپا ئه‌نجام بدات, بۆ هاوكاریكردن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان له‌ هه‌موو بوارێكدا, له‌به‌رامبه‌ردا كورده‌كان داوا له‌ ئیسرائیل ده‌كه‌ن یارمه‌تییه‌ سه‌ربازییه‌كانیان بۆ فه‌راهه‌م بكات له‌بواری مه‌شقی سه‌ربازی و دابینكردنی چه‌ك, كه‌ ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه‌ دژ به‌ توركیا ده‌نرێت.

 

جەمیل ئەحمەدی

جەمیل ئەحمەدی: پژاک هیچکات ناتوانێ سەربەخۆبوونی خۆی بسەلمێنێ

http://dijpjak1.blogfa.com/  جەمیل ئەحمەدی: پژاک هیچکات ناتوانێ سەربەخۆبوونی خۆی بسەلمێنێ پژاک پارتێکی سه‌ربه‌خۆ نییه‌ وهیچ کاتێکیش ناتوانێت سه‌ربه‌خۆ بوونی خۆی بسه‌لمێنێت هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌‌ هیچ کام له‌ پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک پارتێکی به‌هێز یان سه‌ربه‌خۆ چاوی لێناکه‌ن. به‌ ڕای من ئه‌و که‌سانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش وا له‌گه‌ڵ پژاک کار ده‌که‌ن له‌ واقعدا کار بۆ( پێ کاکا ) ده‌که‌ن نه‌ک پارتێکی سه‌ربه‌خۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌مه‌ش خۆی له‌ واقعدا ده‌ستێوه‌ردانی( پێ کا کا ) یه‌ له‌ کارو باری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ دروست کردنی باڵی خۆی. من به‌ش به‌ حاڵی خۆم به‌ چشتێکی باشی نازانم.باوه‌ڕم وایه‌ تا هێزی پارچه‌یه‌کی تری کوردستان ده‌ست له‌ کاروباری پارچه‌یه‌کی تری کوردستان وه‌ربدات هیچ ڕێکه‌وتنێک یان یه‌کگرتنێک له‌ نێوان هێزه‌ سیاسه‌کانی کوردستان به‌ گشتی دروست نابێت. هۆکاری زۆربه‌ی جیابوونه‌وه‌کان و یه‌کنه‌گرتنی هێزه‌ سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ست تێوه‌ردانی هێزه‌ سیاسیه‌کانی پارچه‌یه‌کی تری کوردستانه‌.
ئه‌وه‌ی له‌ که‌مپی ئه‌شره‌ف روویدا من به‌ش به‌ حاڵی خۆم هیچ کاتێک مه‌حکومم نه‌کردوه‌و نایشیکه‌م و پێیشموایه‌ مه‌حکوم کردنی ئه‌و کاره‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ کوردستانیه‌کانه‌وه‌ چشتێکی باش نه‌بووه‌ و ئه‌وه‌ی به‌ سه‌ری موجاهدین خه‌لق هات له‌ که‌مپی ئه‌شره‌ف به‌ به‌رهه‌می ئه‌و تۆمه‌یه‌ی ده‌زانم موجاهدین خه‌لق خۆی پێشتر وه‌شاندوویه‌تی و ده‌بێت چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه‌که‌یشی بکات. نابێت له‌ بیرمان بچێت سه‌رده‌می سه‌دام حوسه‌ین له‌ عێراقدا موجاهدین خه‌لق تانکی زۆری ده‌هێنا به‌سه‌ر سکی منداڵانی کورد و عه‌ره‌بدا جا هه‌ر بۆیه‌ مێوانی بێته‌ربیه‌ت ده‌بێت چاوه‌ڕێی تێهه‌ڵدان بکات.

 

 

حاجی ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێ "ئێمه‌ بێ ئه‌ملاوئه‌ولا حیزبێکی مودێڕنین."

حاجي ئه‌حمه‌دي: " ئیمامی زه‌ماني ئيَمه جۆرج بووشه‌."

http://dijpjak1.blogfa.com/  حاجي ئه‌حمه‌دي: " ئیمامی زه‌ماني ئيَمه جۆرج بووشه‌." ره‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی، سه‌ركرده‌ي (په‌ژاک)، له‌ وتووێژێکی تایبه‌ت ده‌گه‌ڵ ئاژانسی ماکس نیوزدا رایگه‌یاند که‌ ئه‌و هیواداره‌ که‌ چاوی به‌ کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی ده‌زگای ئیداری بکه‌وێ و، باس له‌ هه‌لومه‌رجی ناوخۆی ئێران و چۆنییه‌تی گه‌یاندنی یارمه‌تی ئه‌مریکا به‌ ئۆپۆزیسیون بکا. ئه‌و گوتی "به‌ یارمه‌تی ئه‌مریکا ده‌مانه‌وێ خه‌ڵکی کورد به‌ره‌و شۆڕشێک رێبه‌رایه‌تی بکه‌ین که‌ ده‌توانێ سه‌رانسه‌ری ئێران بگرێته‌وه‌."
له‌ رێکه‌وتی جوڵای ...

ادامه نوشته

پژاك: به‌ قسه‌ى ئێران سنووره‌كان چۆڵناكه‌ین

 په‌ژاك و ملهوري؟

به‌رپرسێكى په‌ژاك رایده‌گه‌یێنێ‌ به‌ قسه‌ى ئێران سنووره‌كانى كوردستان چۆڵناكه‌ن وگوتیشى "په‌ژاك شوێنێكى دیارى كراوى نییه‌ تا جێى بهڵێت و ئێمه‌ له‌ هه‌موو كوردستان هه‌ین".
سه‌ید خان، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى په‌ژاك له‌ بایه‌خى قسه‌كانى وته‌بێژى سوپاى پاسداران سه‌رهه‌نگ ئه‌حمه‌د حه‌میدى  كه‌ گوتبووى "ده‌بێ سه‌ره‌تا پژاك سنوور جێبهێڵێت، ئینجا باسى ئاگربه‌ست ده‌كه‌ین، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر پێویست بكات.
سه‌ید خان گوتي "پژاك هێزێكى گه‌ریلاییه‌‌و ژیان‌و باره‌گاى جێگیرى نییه‌، ئێمه‌ له‌ هه‌موو شوێنێكى كوردستان هه‌ین، هه‌روه‌ها ئێمه‌ هێزێك نین كه‌ كۆمارى ئیسلامى ئێران یان هه‌ر هێزێكى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستورمان بداتى لێره‌ دابنیشین و لێره‌ دانه‌نیشین، ئێمه‌ هێزێكى سه‌ربه‌خۆین‌و له‌ چوارچێوه‌ى بڕیاره‌كانى خۆماندا له‌ هه‌موو خاكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان جێگیر ده‌بین‌و له‌وێ تێكۆشانى خۆمان ده‌كه‌ین".
رۆژى 5ى ئه‌و مانگه‌ په‌ژاك ئاگربه‌ستێكى یه‌كلایه‌نه‌ى راگه‌یاند، رایگه‌یاند له‌مه‌ودوا به‌پێى هه‌ڵسوكه‌وته‌كانى ئێران هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ین. به‌ڵام به‌رپرسانى سوپاى پاسداران رایانگه‌یاند ئه‌و ئاگربه‌سته‌ یه‌كلایه‌نییه‌ هیچ سوودێكى نییه‌ و ده‌بێ سه‌ره‌تا پژاك له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان دوور بكه‌وێته‌وه‌.

په‌ژاك له‌ماوه‌ي ئه‌م شه‌رِ و پيَكدادانه‌ي دواييدا، زه‌بري زوَر گه‌وره‌ي به‌ر كه‌وتوون و ده‌گووتريَ تائيَستا زياتر له 200 كه‌سي ليَ كوژراوه و زياتر له 400 كه‌سيشان بريندار بوونه. په‌ژاك دواي شكست هيَنان له شه‌رِه‌كاني ئه‌م دواييانه، ويستي به ئاگربه‌س خوَي له له‌ناوچووني كوَتايي رزگار بكات به‌لاَم سپاي ئيَران ولاَمي نه‌دايه‌وه.

گه‌وره تيَروَريستي په‌ژاك كوژرا

كوژراني جيَگري فه‌رمانده‌ي گشتي (ه‌ر‌ك)

http://dijpjak1.blogfa.com/  مه‌جيد كاويان فه‌رمانده‌ي تيَروَريسته‌كاني په‌ژاك مه‌جيد كاويان فه‌رمانده‌ي تيَروَريسته‌كاني په‌ژاك

په‌ژاك رايگه‌ند كه مه‌جيد كاويان ناسراو به (سمكو سه‌رهه‌لَدان) خه‌لَكي شاري بانه‌ي روَژهه‌لاَتي كوردستان له پيَكدادانه‌كه‌ي روَژي شه‌ممه ريَكه‌وتي 12 ي خه‌رمانان‌، كوژراوه. سمكو سالَي 1999 به‌شداري ريزه‌كاني تيَروَر بوو. ئه‌و به چوونه‌ ناو ريزه‌كاني پ‌ك‌ك ه‌وه، ميَژووي تيَروَريستي خوَي ده‌ست پيَكردوو و دواي دامه‌زراني په‌ژاك هاته نيَو ريزه‌كاني ئه‌م فرقه‌يه‌وه و دواتر وه‌ك جيَگري فه‌رمانده‌ي گشتي، دريَژه‌ي به چالاكييه‌ تيَروَريستيه‌كاني دا. سمكو له شه‌رِ و پيَكدادانه‌كاني ئه‌م دوايه‌دا، له‌لايان هيَزه‌كاني ئيَرانه‌وه كوژرا. په‌ژاك تائيَستا زياتر له 200 كوژراو زياتر له 400 برينداري له‌م پيَكدادانانه دا هه‌بووه.

په‌ژاك و ئاگربه‌س؟!

ولاَمي پارِانه‌وه‌كه‌ي په‌ژاك

دواى ئەوەى کە ڕۆژى 4-9-2011، پارتى ژیانى ئازادى کوردستان( پژاک) یەکلایەنە ئاگربەستى ڕاگەیاند ،به‌رپرسێكی سوپای پاسدارانی ئێران ئه‌و بانگه‌وازه‌ی پژاك بۆ ڕاوه‌ستانی شه‌ڕ به‌بێ مانا وه‌سف ده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ پژاك له‌كاتی ئێستادا هیچ مانایه‌كی نییه‌ و داواشیكرد هێزه‌كانی پژاك سنوره‌كانی ئێران جیێبێڵن .

سه‌رهه‌نگ حه‌مید ئه‌حمه‌دی له‌لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فارس سه‌باره‌ت به‌داخوازی پژاك بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕ

ادامه نوشته

ئوجالان: حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان زۆر باسیفن

پژاك لەبەر پێویستی پ‌ك ك دروستكرا

http://dijpjak1.blogfa.com/  ئوجالان: حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان زۆر باسیفن عوسمان ئۆجەلان (فەرهاد ئۆجەلان)، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، تاوەكو ساڵی 2004 یەكێكبوو لەسەركردە دیار و ئەندامانی كۆنسەی سەرۆكایەتی PKK. رەخنە لە كردەوە چەكدارییەكانی PKK دەگرێ و دەڵێ كاتی خەباتی چەكداری بەسەرچووەو ئێستا دەرفەتی خەباتی سیاسی و جەماوەری هەیە،

ئێستا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بزووتنەوەی گۆڕینی رژێمەكان دەستیپێكردووە، یەكێك لەو رژێمانە...

ادامه نوشته

ئاگربه‌ست

ئاگربه‌ست، به‌رده‌وامي شكست

كوردیناسیۆنى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان PJAK ئاگربه‌ستيان به‌رامبه‌ر ئێران راگه‌ياند.
كوردیناسیۆنى په‌ژاك رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر كۆمارى ئیسلامى ئێران هێرشه‌كانى دژمان بوه‌ستێنێ، ئێمه‌ ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌یێنین‌و هه‌موو چالاكییه‌كى چه‌كدارى دژى ئێران ده‌وه‌ستێنین ".
كوردیناسیۆنى پژاك راشیگه‌یاند "ئه‌و ئاگربه‌سته‌ له‌ ئه‌نجامى هه‌وڵى دۆستان له‌ نێوان هه‌ردوولادا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌".
په‌ژاك باڵى PKK له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه كه به چالاكي تيَروَريستي، ئارامش و ئاسايشي كورداني ئه‌م...

ادامه نوشته

Cejintan pîroz جيَژنتان پيروَز

http://dijpjak1.blogfa.com/  Cejintan pîroz جيَژنتان پيروَز

p.k.k پیویسته‌‌ پژاک هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌

پژاك، ریسه‌که‌ى لى کردینه‌وه‌ خورى

http://dijpjak1.blogfa.com/  پژاك، ریسه‌که‌ى لى کردینه‌وه‌ خورى عومه‌ر شه‌ريف زاده

كرده‌وه نامروييه‌كاني په‌ژاك، بوته هوَي ئه‌وه‌ي پيَنووسي روناكبيران هه‌ر له‌ئيش و خه‌بات دا بيَت و راستييه‌كاني ئه‌م فرقه‌يه بوَ هه‌مووان روون بكه‌نه‌وه. ئه‌مجاره براده‌ريَكي ديكه به پيَنووس و ليَنووسي روناكبيرانه‌ي ئه‌م زه‌حمه‌ته‌ي كيَشاوه و نيقابي ره‌شي په‌ژاكي دامالَيوه. بوَيه چاكتر وايه يه‌كسه‌ر برِوينه سه‌ر نووسينه‌كاني ئه‌م براده‌ره.

{...}له‌ رۆژى 1ى یونى 2011 بابه‌تیک له‌ ژیر سه‌ردێرى “کوردستان ـ سرزمینى که‌ هر گز فروختنى نیست” له‌ سه‌ر سایتى پژاک بلاو کراوه‌ته‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌ دا پژاک به‌ راشکاوى حدکا ، کۆمه‌ڵه‌ و قسه‌که‌رى سازمانى به‌رگرى له‌ مافى مروڤى کوردستان و برێک که‌سایه‌تى دیکه‌ى کورد و هه‌روا حیزبه‌کانى باشورى کوردستان به‌ خائین و جاش پیناسه‌ ئه‌کات. له‌ سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه‌ ویستم وه‌ڵامیک به‌ حه‌ماسى کورد “پژاک” بده‌مه‌وه‌.

یه‌کیک له‌و ڕیکخراوانه‌ که‌ له‌ هه‌موان پترله‌ هه‌له‌که‌ (هیجان) که‌وتبوو پارتى کریکارانى کوردستان ( p.k.k ) بوو...

ادامه نوشته

خوزگا زانيباي قسه‌شي كردبا

خوزگا زانيباي قسه‌شي كردبا

چەند رۆژ لەوە پێش "سەرکردیەکی" پژاک وەک هەمیشە و وەک عادەتی سەرکردە و بنکردەکانی ئەو بە ناو پارتە و لە راستیدا ئەو نەوچەیەی پژاکە،

جارێکی دیکە حەملەی بۆ حیزبەکانی رۆژهەڵات کرد و لەوپەڕی بێ ئیخلاقی و چەراوڕویانە ئەوانی بە زۆر کاری بێ ئیخلاق کە هەر لە خۆی دەوەشێتەوە تۆمەتبار کرد کە یەک لەو تۆمەتانە ژن باز بوو.

رێوار ئابدانان لە بڵآو کراوەی رەسمی حیزبۆکەکەیدا وتی حیزبه‌کانی رۆژهەڵات "سۆنه‌تین، که‌مپ نشینن، ...

ادامه نوشته

مايكل مه‌كليان: دەبێ PKK و PJAK بەبێ مەرج چەك دابنێ

مايكل مه‌كليان: دەبێ PKK و PJAK بەبێ مەرج چەك دابنێ

گوتەبێژی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق رایگەیاند كە دەبێ PKK و PJAK بەبێ مەرج چەك دابنێ و داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش كرد كە پشتیوانی توركیا و عێراق بكەن "بۆ لەنێوبردنی تیرۆر"، بەڵام PKK ئەو داوایەی رەتكردەوە.
مایكڵ مەكلیلان، لە وەڵامی چەند پرسیارێكی لەبارەی بێدەنگی وڵاتەكەی لەو بۆردوومانكردنی ناوچە سنوورییەكانی...

ادامه نوشته

له‌ده‌ولَه‌تي سه‌ربه‌خو و گه‌وره‌ي كوردييه‌وه بوَ دژايه‌تي ده‌ولَه‌ت

ده‌ولَه‌ت له ديدي ئوجالانه‌وه

http://dijpjak1.blogfa.com/ قسه‌كاني ئوجالان له‌مباره‌يه‌وه زوَر هه‌لَه‌و نالوژيكين. ئه‌و ده‌لَيَ چونكه له ولاَتگه‌ليَك وه‌ك يه‌كيَتي سوثييه‌ت، كورياي باكوور و ويتنام هه‌بووني ده‌ولَه‌ت، شورشي ئازاديخوازانه‌ي گه‌لي چه‌واشه كرد و ريَبه‌راني شورش دواي ماوه‌يه‌ك دانيشتن له‌سه‌ر ته‌ختي ده‌سه‌لاَت، بوون به توخترين ديكتاتوره‌كاني جيهان. له‌كومه‌لَگادا نابيَت ده‌ولَه‌ت هه‌بيَت و گومه‌لَگا پيَويسته به ريَگاي سازي و ريَكخراوه سفيله‌كانه‌وه له خواره‌وه...

ادامه نوشته

دووپات بوونه‌وه‌ي ميَژوو يا پاكتاوكردن؟

ره‌هه‌نده‌كاني شه‌رِي باكووري عيَراق و چه‌ند بووچوونيَك

جەواد ئۆنەش، راوێژكاری پێشووی دەزگای هەواڵگری توركیا MİT پێیوایە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی سوپای توركیا بۆ سەر قەندیل و ناوچەكانی دەوروبەری هەوڵێكە بۆ رێگرتن لە هێرشی زیاتری PKK و PJAK وەڵامدانەوەیەكیشە بۆ رای گشتی توركیا. سەبارەت بە ئەنجامدانی هێرشی زەمینی ئۆنەش ووتي: "دیار نییە ئۆپەراسیۆنی زەمینی دەكرێت یان نا. بەڵام توركیا هەموو كاتێك بەرامبەر بنكەكانی PKK و PJAK لە باكووری عێراق هەستیاربووە. بەتایبەتی لە هەلومەرجی ئەمڕۆ زۆر هەستیارترە، چونكە حیساب بۆ پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی كوردی دەكات و هەوڵدەدات پەرە بەو پەیوەندییانە بدات".
بەپێی ئامارە فەرمییەكانی توركیا لە دوای راگەیاندنی شەڕی چەكداری لەلایەن PKK لە 15 ئابی 1984دا، تاوەكو ساڵی 2009 پتر لە 42289 كەس لە شەڕی نێوانیان كوژراوە (6250 سەربازی تورك، 5669 هاووڵاتی سڤیل ...

ادامه نوشته

تاك هه‌رِه‌شه ده‌كات

بالَي تايبه‌تي تيَروَر هه‌رِه‌شه‌ي له‌توركيا و ئيَران كرد

http://dijpjak1.blogfa.com/ ته‌يريَن بازيَن ئازادي كوردستان (تاك)، بالَي سه‌ربازي تايبه‌تي ه‌پ‌گ، هه‌رِه‌شه‌ي له‌ئيَران و توركيا كردووه كه ئه‌گه‌ر هيَرشه‌كانيان بوَ سه‌ر په‌ژاك و پ‌ك‌ك رانه‌گرن، ئه‌وه ئه‌وانيش به ته‌واوي هيَز و توانايانه‌وه چالاكي تيَروَريستي له ناوه‌ندي جوگرافياي ئه‌م ولاَتانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

تاك بالَيَكي تايبه‌تي هيَزي سه‌ربازي پ‌ك‌ك ه‌يه كه له سالَي 2004 دامه‌زرا. ئارمانجي ئه‌م بالَه تيَروَريستيه، ئه‌نجامي چالاكي تيَروَريستييانه له‌نيَو خاكي توركيا به مه‌به‌ستي وه‌رگرتني پوان له‌م ولاَته‌يه. شايان باسه ئه‌م بالَه تيَروَريستييه تائيَستا به ده‌يان چالاكي تيَروَريستي له‌شاره گه‌وره‌كاني توركيا دا ئه‌نجام داوه كه بوَته هوَي كوژران و بريندار بووني هه‌زاران كه‌سي بيَ تاوان. يه‌ك له‌نموونه‌ چالاكييه تيَروَريستييه‌كاني ئه‌م بالَه‌ي پ‌ك‌ك، ته‌قينه‌وه‌ي فروَكه‌خانه‌ي نيَونه‌ته‌وي ئه‌ستانبول بوو كه چه‌ند سالَ له‌مه‌و پيَش ئه‌نجاميان دا و له‌ئه‌نجام دا زه‌ره‌ر و زيانيَكي زوَريان به هاولاَتياني ئه‌م شاره گه‌ياند.

تيَروَريسته‌كاني تاك دواي شكستي په‌ژاك به ده‌ست هيَزه‌ سه‌ربازييه‌كاني ئيَران، ئه‌مجاره ئيَرانيشيان خستووته نيَو به‌رنامه تيَروَريستييه‌كانيان و هه‌رِه‌شه‌يان كردووه كه تولَه‌ي شكسته‌كه‌ي په‌ژاكيش ده‌ستيَننه‌وه. تاك ته‌نيا ئيشي ته‌قينه‌وه و ويَرانكاريه.