به‌رپرسانی حكومه‌تی توركیا، رایده‌گه‌یه‌نن داوای ده‌ستگیركردنی 167 به‌رپرسی په‌ژاك و په‌كه‌كه‌يان له‌عێراق كردووه، وه‌ڵامی داواكارییه‌كه‌يانی نه‌داوه‌ته‌وه، بۆیه تارق هاشمیش ئازاده له‌توركیا بمێنێته‌وه.
ڕۆژنامه‌كانی توركیا بڵاویانه‌كرده‌وه كه هاشمی سه‌ربه‌ست كراوه له‌مانه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌یاندا چونكه پێشتر حكومه‌تی توركیا داوای ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی 167 به‌رپرسی باڵای په‌ژاك و په‌كه‌كه‌یان له‌عێراق كردووه‌و له لایه‌ن ئه‌نته‌رپۆڵیشه‌وه داواكراون، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا عێراق هیچ وه‌ڵامێكی ئه‌و داواكارییه‌ی توركیای نه‌داوه‌ته‌وه.
به‌رپرسێكی باڵای حكومه‌تی توركیاش به ڕۆژنامه‌ی “بۆگون”ی ڕاگه‌یاندووه 167 به‌رپرسی په‌كه‌كه له عێراقدان و له‌لایه‌ن ئه‌نته‌رپۆڵه‌وه داواكراون و عێراقیش هیچ هاوكارییه‌كی بۆراده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه نیشاننه‌داوه.