گهرِان به دواي تاوانباردا
گهرِان به دواي تاوانباردا
ئهمرِو سالَيادي كوژراني 6 ئهندامي راگهياندني پهژاكه كه له سالَي 2008 له وهها روَژيَك دا بوونه ئارمانجي توپباراني فرِوَكهكاني توركيا. پهژاكيش لهسالَيادي ئهم ئهندامانييهدا بروسكهيكي بلاَوكردووتهوه و لهويَدا باسي هيَرشهكاني كوَماري ئيسلامي ئيَران بوَ سهر فرقهكهيان و راگهياندنهكهيان دهكات.
فرِوَكهكاني توركيا بوردماني كردوون كهچي ئيَخهي ئيَران چهسپاون بوَچي لهدژي ئهوان خهبات دهكات. باشه ئيَوه مهگهر ئوَپوزسيون نين و له دژي ههموو كردار و گوتاريَكي ئيَران نانووسن؟ بهلَيَ. كهوايه دهبيَت چاوهرِيَ ههلَويَستي بهرانبهريش بيت نهك ئهوهي كه شكايهت بكهيت و بهدواي تاوانبارا بگهرِيَيت.
بهلاَم خالَي گرنگ ليَرهدايه كه پهژاك هيَز و توانايهكي لهبواري راگهياندندا نييه و بوَيه زوَر دهترسيَ له خهباتي راگهياندني بهرانبهرهكهي. ههلَبهت لايهني ديكهشي دهگهريَتهوه بوَ ئهوهي كه خوَي به ناوهند دهزانيَت و قسه و كردهوهي كهسي پيَ قبولَ نييه. بوَيه ئهگهر چهند مالَپهر و ويَبلاگ لهبارهي ئهم فرقهيهوه دهنوسن، زوَر توورِه دهبن و دهيانهويَ ههلَويَستيَكي توند لهمبارهيهوه بنويَنن. ئهمه له كاتيَكدايه كه ههردهم باسي ديموكراسي دهكهن و دهلَيَن برِوامان به ههمهرهنگي و فرهدهنگي ههيه. ئهمه لهحالَيَكدايه كه ريَگا به هيچ بيرو رِاو رهنگي جياواز نادهن و زوَريش تورِه دهبن.
پهژاك به گهرِان به دواي تاوانباردا چي دهست دهكهويَت و دهيهويَ چي بسهلميَنيَ؟ پيَم وايه ئهگهر ولاَمي ئهم پرسياره له بهرپرساني پهژاكهوه ببيسين، لهوانهيه ولاَميَكي زوَر تيَكهلاَو كه زوَرتر نزيكي سهفسهتهيه بدهنهوه. ئهم شان و ئهو شاني پيَ دهكهن كه به جوَرِيَك خوَيان بسهلميَنن. بهلاَم راستي ئهوهيه كه ههمووي ئهم كردهوانه بوَ ناوهندگهرايي و ديكتاتوريانه، نه لهچوارچيَوهي دروشمه وتراوهكاني ئهم فرقهيهدا. چونكه به جواني ئهم بابهته سهلميَنراوه كه پهژاك له قهوارهي يهك فرقه زياتر هيچي ديكه نييه و بهردهوام كار دهكات بوَ ئهوهي كه لاواني ئهم ولاَته بكات به كوَيَله و بهرِيان بكات بوَ مردن و دواتريش له سهر مردنهكهيان سياسهت بكات.