شه‌پوَلي توندي ركابرايه‌تي پ‌ك‌ك دژ به حكومه‌تي هه‌ريَم

سه‌ردانه‌كه‌ي ئه‌م دوايانه‌ي مه‌سعود بارزاني سه‌روَكي هه‌ريَمي كوردستان بوَ توركيا و ئه‌و قسه‌و باسانه‌ي كه له‌باره‌ي هه‌ريَمي كوردستان و هه‌بووني هيَزه‌كاني پ‌ك‌ك و په‌ژاك له‌م ناوچه‌يه‌دا،‌ مكوَيه‌كي زوَري له نيَو راگه‌ياندن و جيهاني سياسه‌تي ناوچه‌كه‌دا هيَنا ئاراوه.

بارزاني كه له‌ قسه‌كانيدا وا ديار بوو كه زوَر سووره له‌ سه‌ر ده‌ركردني پ‌ك‌ك له ناوچه‌كه و گه‌رِانه‌وه‌ي ئاسايش و ئارامي بوَ ناوچه‌كه، باسي له كوَتايي شه‌رِي چه‌كداري له‌لايه‌ن په‌ژاك و پ‌ك‌ك‌ه‌وه كرد و وتيشي ئيَمه هيچ كات پيَمان په‌سه‌ند ناكريَت كه پ‌ك‌ك و په‌ژاك ناوچه‌كه‌مان بكه‌نه ناوه‌ندي شه‌رِ و پيَكدادان.

ئه‌م قسه و هه‌لَويَستانه‌ي بارزاني، بووه هوَي تووورِه‌يي سه‌ركرده‌كاني ئه‌م فرقانه. تاراده‌يه‌ك كه ئه‌م كرده‌و و قسانه‌ي بارزانيان، دژه كوردي و خيانه‌ت ناوزه‌د كرد. له‌م نيَوانه‌دا موراد كارايلان و ده‌مير تاش، وه‌كوو دو به‌ردي سووري ئه‌م ئاگردانه دروَشان و هه‌رِه‌شه‌يان كرد. هه‌لَبه‌ت ده‌توانين بلَيَين كارايلان چونكه ده‌مير تاش گوچاني ده‌ستي كارايلانه و هه‌رچي ئه‌و بلَيَ هه‌ر وه‌ها ده‌بيَت.

ئه‌م فرقه توندره‌وانه سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه كه ريَگا به بارزاني ناده‌ن له ئيش و كاري كورداني توركيادا ده‌ستيَوه‌ردان بكات. ئه‌م قسه و بيَ‌ريَزيانه له‌م ئاسته نه‌وستاوه و تا هه‌مووي هه‌ريَم به‌ره‌و پيَشه‌وه روَيشتووه. به جوَريَك كه ده‌ميرتاش ده‌لَيَت: « نه بارزاني و نه تالَباني بوَيان نييه له‌سه‌ر مافي كورداني توركيا قسه بكه‌ن.» باشه ئه‌دي مافي كييه؟ مافي ئيَوه‌يه؟ ئيَوه كه هه‌موو كوردتان به چوار قروشي قه‌لَبي توركي فروَتووه؟

ئه‌مانه بالَي شاري پ‌ك‌كه‌ن كه ده‌يانه‌ويَ خوَيان به به‌لَقاز ده‌ربكه‌ن و ريَگا نه‌ده‌ن هيچ لايه‌ن و گروپيَكي سياسي چ كوردي وچ ناكوردي، ده‌ستي بخاته نيَو ئه‌م كيَشه‌يه‌و چاره‌سه‌ري بكات. چونكه ئه‌وان ده‌يانه‌ويَ هه‌ر وا بميَنيَته‌وه تا به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانيان بپاريَزريَن. هه‌رچه‌نده ئالَوزي و ناكوَكي هه‌بيَت، ئه‌وان ئه‌وه‌نده خوَشتر و راحه‌ت‌تر ده‌ژين. بوَيه نايانه‌ويَ كيَشه‌كه چاره‌سه‌ر بيَت و ده‌يانه‌ويَ بيبسنه‌وه به پ‌ك‌كه‌وه. ئه‌مه له‌كاتيَكدايه كه چاره‌نووسي گه‌لي كورد هيچ په‌يوه‌ندييه‌كي به پ‌ك‌ك و په‌ژاكه‌وه نييه. له‌وه زياتر گه‌لي كورد قه‌د ئه‌م فرقانه‌ي نه‌ويستووه و نايانه‌ويَت چونكه به كورديان نازانيَت.