ئاماري كوژاواني 4 مانگي رابردوو
له شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی 4 مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی نێوان چه‌كداراني په‌ژاك و پ‌ك‌ك و هێزه‌كانی سوپای توركیا 121 سه‌ربازی تورك كوژراون.
HPG "هه‌په‌گه" باڵی سه‌ربازی په‌ژاك و پ‌ك‌ك ئاماری شه‌ڕ و پێكددانه‌كانی چوارمانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵی نێوان چه‌كداراني په‌ژاك و پ‌ك‌ك له‌گه‌لَ سوپای توركیای بڵاوكردوه و ئاشكرای كرد له‌و ماوه‌یه‌دا 41 چالاكیان ئه‌نجامداوه به هۆیه‌وه 121 سه‌ربازی تورك كوژراون و 35 سه‌ربازیتریش برینداربوون.
به پێی ئاماره‌كه له ماوه‌ی ئاماژه‌پێدراودا سوپای توركیاش 48 هێرشی ئه‌نجامداوه و 71 جار ناوچه جیاجیاكانی باكوری كوردستان و باشوری كوردستانی تۆپباران كردوه.
هه‌ر وه‌ها له ماوی ئه‌و چوارمانگه‌دا 79 چه‌كداري ئه‌م فرقانه كوژراون.
ئه‌مه له‌كاتيَكدايه كه راگه‌ياندنه‌كاني توركيا باسي كوژراني زياتر له 150 چه‌كداري ئه‌م فرقانه و هه‌روه‌ها به ده‌ست خستني ته‌قه‌مه‌ني و كه‌ل و په‌لي ئه‌م فرقانه ده‌كه‌ن. له لايه‌كي ديكه‌وه باسي خوَراده‌ست كردن و برينداريَكي زوَر ده‌كريَت كه ئه‌م فرقانه قه‌د باسيان ليَوه نه‌كردووه.