ههرِهشهو گورِهشه
...گه‌وره‌و رشتنی خوێن ده‌كات له‌هه‌ر رووداوێك به‌سه‌ر رێبه‌ره‌كه‌یاندا بێت.
كاروان ئازادی وته‌بێژی په‌كه‌كه، وتی «وه‌كو په‌كه‌كه و په‌ژاك هه‌موو ژیانی خۆمان قوربانی ئه‌و ده‌كه‌ین چونكه ئه‌و مرۆڤایه‌تی‌و كوردایه‌تی‌و به‌رخودانی به‌ئێمه به‌خشیووه، ئه‌گه‌ر كۆتایی به‌ژیانی بێت ئه‌وا هه‌موو هێزه ئازادیخوازه‌كان دژی توركیا ده‌جه‌نگن.»
هه‌روه‌ها جه‌ختیشكرده‌وه «توركیاش ناتوانێت هیچ به‌سه‌ر ئوجالاندا بێنێت، چونكه ده‌زانێت قیامه‌ت له‌توركیا به‌رپاده‌بێت‌و خوێنێكی زۆر ده‌رژێت.»
وته‌بێژه‌كه‌ی په‌كه‌كه، رونیده‌كاته‌وه هه‌موو شتێكیان خستووه‌ته به‌رده‌م توركیا بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی بۆ ئۆجه‌لان به‌رپا بكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه كورد له‌توركیا هه‌ڵده‌ستێت‌و ئه‌وه‌ش بۆ ره‌وشی ئه‌و وڵاته خراپ ده‌بێت، چونكه ته‌نیا په‌كه‌كه نییه‌و هه‌موو كورد ده‌بێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی به‌رپرسانی په‌كه‌كه، به‌رپرسانی بالَي سیاسی پ‌ك‌ك له‌توركیا ئاماژه به‌مه‌ترسییه‌كانی هه‌ر رووداوێك به‌سه‌ر ئۆجه‌لاندا، ده‌كه‌ن.
دوای تێپه‌ربوونی سه‌دان رۆژ به‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنی دیداری ئۆجه‌لان، له‌ئێستادا پرسیاره‌كان به‌ئاراسته‌ی زانینی چاره‌نووسی ژیانی ناوبراو چرده‌بنه‌وه.
ئايا ئوَجالان مردووه و ياخود كوژراوه و به‌رپرساني توركيا ده‌يشارنه‌وه؟ يا خود ده‌يانه‌وه‌يَ بزانن لايه‌نگراني چيان له‌باردايه و ئه‌گه‌ر بيكوژن چ ده‌كه‌ن؟ هه‌لَبه‌ت توركيا ئه‌مه‌ي بوَ سه‌لميَنراوه كه ئه‌و شته‌ي ئه‌وان ناوي ليَده‌نيَن لايه‌نگري هه‌موو كوردان، به‌س ژماره‌يه‌ك بچوكن كه لايه‌نگري ئه‌و هزر و رامانه توند وتيژه ده‌كه‌ن ئه‌ويش له توركيا. بوَيه چيتر بوَيان روون بوَته‌وه كه ئه‌گه‌ر بيكوژنيش هيچ ناقه‌وميَ و وه‌ك ئه‌م به‌رپرسه‌ي په‌ژاك و پ‌ك‌ك ده‌لَيَت، هيچي وانييه و ئه‌مانه هه‌موو قسه و دروشمي ده‌م پرِكه‌رن. چونكه تا ئيَستا چه‌ندين نمونه‌ي وه‌ها هه‌بوو كه هه‌رِه‌شه‌يان كردووه و هيچيان پيَنه‌كراوه. نموونه‌ي به‌رچاوي قه‌تلوعامه‌كه‌ي پاره‌كه بوو كه له‌ناوچه‌ي قلاباني شرنا‌خ كردي و ئه‌مانيش وتيان توَلَه‌ي ده‌ستيَنينه‌وه. له‌وه زياتر ئه‌ي ئه‌و 35 ئه‌ندامه‌ي خوَيان كه به گازي كيمياوي كوژران چي؟ توانيان توَلَه‌يان بكه‌نه‌وه؟ ئه‌مانه هه‌موو قسه‌ن. بوَيه ئه‌گه‌ر ئوجالانيش كوژرابيَت يا خود مردبيَت، هيچتان پيَ ناكريَت.