لهدهولَهتي سهربهخو و گهورهي كوردييهوه بوَ دژايهتي دهولَهت
لهدهولَهتي سهربهخو و گهورهي كوردييهوه بوَ دژايهتي دهولَهت
دهولَهت له ديدي ئوجالانهوه
قسهكاني ئوجالان لهمبارهيهوه زوَر ههلَهو نالوژيكين. ئهو دهلَيَ چونكه له ولاَتگهليَك وهك يهكيَتي سوثييهت، كورياي باكوور و ويتنام ههبووني دهولَهت، شورشي ئازاديخوازانهي گهلي چهواشه كرد و ريَبهراني شورش دواي ماوهيهك دانيشتن لهسهر تهختي دهسهلاَت، بوون به توخترين ديكتاتورهكاني جيهان. لهكومهلَگادا نابيَت دهولَهت ههبيَت و گومهلَگا پيَويسته به ريَگاي سازي و ريَكخراوه سثيلهكانهوه له خوارهوه بوَ بان بهرِيَوه بچيَت. ئهمه له كاتيَكدايه كه به دريَژايي ميَژوو و تهمهني شارستانييهتهكان، دهولَهت ههبووه و هيچ كومهلَگايهك به بيَ سيستمي ئيداري دهولَهت نهبووه و دهولَهتيش لهقهوراره جوَراوجوَرهكان دا وهك كوَماري، ديكتاتوري، ئاييني، لائيك و ...ههبووه. ئهم قسهي ئوجالان زوَرتر وهك فيَلَيَكي پروَپاگهندهيه كه دهلَيَ من له خوَرههلاَتي ناوهرِاست دا به دواي دهسهلاَت و دروست كردني دهولَهت دا نيم. موديَلي ئهو بوَ خوَرههلاَتي ناوهرِاست، كونفدراليسمي ديموكراتيكه، ههرچهنده دروَيهكي ئاشكرايه. دابهش كردني خوَرههلاَتي ناوهرِاست به دهولَهتي بچووكتر، پروَسهي جوَرج بوشه كه خوازياري بچووك كردنهوهي دهسهلاَتهكان تا خوَي به ئاساني بتوانيَت لهسهر گهلاني ئهم ناوچهيه زالَ بيَت. ئهوهي ئوجالانيش دهلَيَت ههر ئهوهيه و هيچ جياوازييهكي لهگهلَ موديَلهكهي بوش دا نييه. ئاشكرايه كه ئهم دو پيشنيازه له يهك قهوارهي دياريكراو دا، ههر يهك شتن و جياوازيان نييه. ئهمه ههر ئهو پروَسهيه بوو كه چهندين سالَه ئهم ناوچهيه تووشي گيَژاو و سهرليَشيَواوي كردووه تا ولاَته داگيركهره روَژئاواييهكان، ئاسانتر بتوانن ههموو داراييه سهرزهوي و ژيَر زهويهكانمان ببهن و دواتريش پيَمان بكهنن. دژايهتي ئوجالان له دهولَهت، لهسهر بنهماي ليَكركردن لهگهلَ ولاَته روَژئاواييهكانه. ئهگينا بوَ سهرهتا دهولَهتيَكي گهورهو سهربهخوي كوردي ده ويست و ئيَستا به هيچ رازييه؟