جەمیل ئەحمەدی
جەمیل ئەحمەدی: پژاک هیچکات ناتوانێ سەربەخۆبوونی خۆی بسەلمێنێ
پژاک پارتێکی سه‌ربه‌خۆ نییه وهیچ کاتێکیش ناتوانێت سه‌ربه‌خۆ بوونی خۆی بسه‌لمێنێت هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌یه که هیچ کام له پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ک پارتێکی به‌هێز یان سه‌ربه‌خۆ چاوی لێناکه‌ن. به ڕای من ئه‌و که‌سانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش وا له‌گه‌ڵ پژاک کار ده‌که‌ن له واقعدا کار بۆ( پێ کاکا ) ده‌که‌ن نه‌ک پارتێکی سه‌ربه‌خۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌مه‌ش خۆی له واقعدا ده‌ستێوه‌ردانی( پێ کا کا ) یه له کار‌و باری سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به دروست کردنی باڵی خۆی. من به‌ش به حاڵی خۆم به چشتێکی باشی نازانم.باوه‌ڕم وایه تا هێزی پارچه‌یه‌کی تری کوردستان ده‌ست له کاروباری پارچه‌یه‌کی تری کوردستان وه‌ربدات هیچ ڕێکه‌وتنێک یان یه‌کگرتنێک له نێوان هێزه سیاسه‌کانی کوردستان به گشتی دروست نابێت. هۆکاری زۆربه‌ی جیابوونه‌وه‌کان و یه‌کنه‌گرتنی هێزه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ست تێوه‌ردانی هێزه سیاسیه‌کانی پارچه‌یه‌کی تری کوردستانه.
ئه‌وه‌ی له که‌مپی ئه‌شره‌ف روویدا من به‌ش به حاڵی خۆم هیچ کاتێک مه‌حکومم نه‌کردوه‌و نایشیکه‌م و پێیشموایه مه‌حکوم کردنی ئه‌و کاره له لایه‌ن هێزه کوردستانیه‌کانه‌وه چشتێکی باش نه‌بووه و ئه‌وه‌ی به سه‌ری موجاهدین خه‌لق هات له که‌مپی ئه‌شره‌ف به به‌رهه‌می ئه‌و تۆمه‌یه‌ی ده‌زانم موجاهدین خه‌لق خۆی پێشتر وه‌شاندوویه‌تی و ده‌بێت چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه‌که‌یشی بکات. نابێت له بیرمان بچێت سه‌رده‌می سه‌دام حوسه‌ین له عێراقدا موجاهدین خه‌لق تانکی زۆری ده‌هێنا به‌سه‌ر سکی منداڵانی کورد و عه‌ره‌بدا جا هه‌ر بۆیه مێوانی بێته‌ربیه‌ت ده‌بێت چاوه‌ڕێی تێهه‌ڵدان بکات.