په‌يوندي ئيسرائيل و پ‌ك‌ك و پژاك
په‌يوندي ئيسرائيل و پ‌ك‌ك و پژاك
هەفتەی رابردوو تورکیا سەفیری ئیسرائیلی لە تورکیا دەرکرد و هەموو پەیوەندیەکانی لەگەڵ ئیسرائیل‌دا راگرت، ئەم کارەش کاردانەوەی ئیسرائیلی بەتوندی لێکەوتەوە.
لە ئاکامی ئەم دژکردنەوانەدا ئەمرۆ رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی ئاماژه‌ی دا بەوەی کە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل له دژی توركیا هه‌ندێ هه‌نگاو ده‌گرێته به‌ر, له‌وانه هاوكاری كردنی ئه‌رمه‌نه‌كان له ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها پێشكه‌شكه‌شكردنی یارمه‌تی سه‌ربازی به په‌ك‌ك و پژاكه، ئاژانس و رۆژنامه‌ی"یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆت"ی ئیسرائیل بڵاوی كرده‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئه‌فیگدۆر لیبرمان بڕیاری داوه له دژی كرده‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی توركیا به‌رامبه‌ر ئیسرائیل هه‌ندێك رێكاری توند بگرێته‌به‌ر.
لیبرمان وەزیری دەرەوی ئیسرائیل له پلانی دایه كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی پ‌ك‌ك و پژاك له ئه‌وروپا ئه‌نجام بدات, بۆ هاوكاریكردن و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان له هه‌موو بوارێكدا, له‌به‌رامبه‌ردا كورده‌كان داوا له ئیسرائیل ده‌كه‌ن یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانیان بۆ فه‌راهه‌م بكات له‌بواری مه‌شقی سه‌ربازی و دابینكردنی چه‌ك, كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه دژ به توركیا ده‌نرێت.