كوَبوونهوه ي شارهوهي پك ك و ميت له ئوسلو
په‌كه‌كه و میت له نۆروێژ
فایلێکی ده‌نگی له‌سه‌ر سایتی ئاژانسی هه‌واڵی دیجله بڵاوکراوه‌ته‌وه، که گفتوگۆی نێوان نوێنه‌ری ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیری توركیا و 3 كه‌س له سه‌ركرده‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستانه.
له فایله ده‌نگیه‌که‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه"حاكان سیدان " موشاویری ده‌زگای هه‌واڵگری تورک"میت" وه‌ك نوێنه‌ری تایبه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئاردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌گه‌ڵ 3 به‌پرسی په‌كه‌كه به ناوه‌كانی "مسته‌فا قه‌ره‌سوو ــ سه‌بری ئۆك و زوبه‌یر ئایدار " دانوستانی كردووه ، به گوێره‌ی ئه‌و فایله ده‌نگیه كۆبونه‌وه‌كه له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆروێژ ئه‌نجام دراوه كه تیایدا نوێنه‌ری ولاَتێكی دیكه‌ش به‌شداره كه دیار نیه ئه‌و ولاَته كوێیه ، له‌و دانوستانه‌دا جگه له موشاویری ده‌زگای هه‌واڵگری توركی جێگرێكیشی به‌ناوی " ئافه‌ت گیونه‌ش" كه جێگری موشاویری ده‌زگای هه‌واڵگری توركیه به‌شداره و هه‌ر ئه‌ویش ده‌ست ده‌كات به گفتوگۆكه .
له دانوستانه‌كه‌دا "ئافه‌ت گیونه‌ش" ئاماژه به‌وه ده‌ات كه به‌شێك له‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به په‌كه‌كه‌یان داوه جێبه‌جێ كراوه و به پێی وته‌كانی "مسته‌فا قه‌ره‌سوو " كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه ، ئه‌وه بۆ جاری پێنجه‌مه كه‌له ئۆسڵۆی پایته‌ختی نه‌رویج دانوستان له نێوان ده‌زگای هه‌واڵگری میت و په‌كه‌كه‌دا ئه‌نجام بدرێت .