تاڵه‌بانى: داوام له توركیا كردووه ئۆجالان له زیندان ئازاد بكرێت
تاڵه‌بانى: داوام له توركیا كردووه ئۆجالان له زیندان ئازاد بكرێت
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ركۆماری عێراق رایگه‌یاند، داوام له توركیا كردووه عه‌بدوڵڵا ئۆجالانی سه‌رۆكی به‌ندكراوی پارتى كرێكارانى كوردستان PKK له زیندان ئازاد بكرێت‌و له ماڵێكی تایبه‌تدا ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت. له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی (ئای ئێم سی) توركی، جه‌لال تاڵه‌بانی گوتی "داوام له به‌رپرسانی توركیا كردووه ئۆجالان له زیندان ئازاد بكرێت‌و بگوازێته‌وه بۆ ماڵێكی تایبه‌ت له ئه‌سته‌نبوڵ یان ئه‌نقه‌ره".
تاڵه‌بانى له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به وه‌ڵامى توركیا نه‌دا بۆ داواكه‌ى، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته PKK ئاگربه‌ستێك رابگه‌یه‌نێ‌و حكومه‌تی ئه‌نقه‌ره‌ش دان به‌و ئاگربه‌سته‌دا بنێت. جه‌لال تاڵه‌بانی گوتیشى "باشتروایه نوێنه‌رانی پارتی ئاشتی‌و دیموكراسی بچنه‌وه په‌رله‌مان سوێندی یاسایی بخۆن".