كيَشهي پەكەكە بۆ پژاك و حكومهتي ههريَمي كوردستان
كيَشهي پەكەكە بۆ پژاك و حكومهتي ههريَمي كوردستان
بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان"بەتوندی" ڕەخنە لەپژاكو پەكەكە دەگرن كەبەشێك لەسنوری باشوری كوردستانیان كۆنترۆڵ كردووەو ڕێگە بەهێزە ئەمنییەكانی هەرێم نادەن لەسنورەكانی خۆیدا جێگیر بێتو بیپارێزێت، ئەندامێكی دیوانی كۆنگرەی گەلیش ئەوە بەلێدوانێكی نابەرپرسیارانە دەزانێـت...
نازم عومەر دەباغ ـ نوێنەرەكەی حكومەتی هەرێم لەتارانەوە، وتی: "ئێمە بەرپرسین لەپاراستنی سنورەكانی هەرێمی باشوری كوردستان، بەڵام(پژاكو پەكەكە) هەڵدەكوتنە سەر هێزەكانی ئێرانو ئەوانیش بەو تۆپبارانكردنەی هەرێمی كوردستان وەڵامی پژاك دەدەنەوە."
هەروەها، دەباغ، دەیوت: "ئێران بەناردنی ئەو هێزە بۆ سنورەكانی، بەئێمە دەڵێت: دەچم مەرزی خۆم دەپارێزم، حەزدەكەم ئەو ڕاستیەش بزانن لەگەڵ ئەوەی هێزیان ناردووە، بەڵام تائێستا هیچ شەڕێك لەناو خاكی هەرێمی كوردستاندا نەكراوەو هەمووی لەناو سنوری ئێران خۆیدا كراوە."
ئيَرانيش دهلَيَت: "ئایا پاراستنی سنورەكانی هەرێم لەئەستۆی پژاكو پەكەكەیە یان حكومەتی هەرێم؟ ئەگەر لەئەستۆی حكومەتی هەرێمە، باڕێگە بدەن هێزەكانی پێشمەرگە بچنە قەندیلو سنوری خۆیان بپارێزن".
مامەند ڕۆژە شارەزا لەكاروباری پژاكو پەكەكە پيَوايه دهبيَت پژاكو پەكەكە دۆسێی باكورو خۆرهەڵاتی كوردستان بگوازێتەوە بۆ قوڵایی سنورەكانی باكورو خۆرهەڵاتی كوردستان."