حاجی ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێ "ئێمه بێ ئه‌ملاوئه‌ولا حیزبێکی مودێڕنین."
حاجی ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێ "ئێمه بێ ئه‌ملاوئه‌ولا حیزبێکی مودێڕنین."
حاجي ئه‌حمه‌دي: " ئیمامی زه‌ماني ئيَمه جۆرج بووشه."
ره‌حمان حاجی ئه‌حمه‌دی، سه‌ركرده‌ي (په‌ژاک)، له وتووێژێکی تایبه‌ت ده‌گه‌ڵ ئاژانسی ماکس نیوزدا رایگه‌یاند که ئه‌و هیواداره که چاوی به کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی ده‌زگای ئیداری بکه‌وێ و، باس له هه‌لومه‌رجی ناوخۆی ئێران و چۆنییه‌تی گه‌یاندنی یارمه‌تی ئه‌مریکا به ئۆپۆزیسیون بکا. ئه‌و گوتی "به یارمه‌تی ئه‌مریکا ده‌مانه‌وێ خه‌ڵکی کورد به‌ره‌و شۆڕشێک رێبه‌رایه‌تی بکه‌ین که ده‌توانێ سه‌رانسه‌ری ئێران بگرێته‌وه."
له رێکه‌وتی جوڵای ئه‌گۆستی 2005دا به قسه‌ی تاران شه‌ڕ و پێکدادان دوای چاوپێکه‌وتنی به‌رپرسانی پژاک ده‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانی ئه‌ڕته‌شی ئه‌مریکا له باکووری ئێڕاق، ده‌ستی پێ‌کرد.
حاجي ئه‌حمه‌دي له‌دريَژه‌دا ده‌لَيَ " ئێمه زۆرمان پێ خۆشه یارمه‌تی ئه‌مریکامان پێ بگا." ئه‌و له درێژه‌دا ده‌ڵێ "ئێمه، 12هه‌تا 14میلیۆن کورد له ئێران، هاوپه‌یمانێکی بڕواپێکراو وه‌فادار بۆ ئه‌مریکا و دنیای دیموکراتیک ده‌بین."
حاجی ئه‌حمه‌دی ده‌ڵێ "ئێمه بێ ئه‌ملاوئه‌ولا حیزبێکی مودێڕنین." ئه‌حمه‌دی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێ " ئیمامی زه‌ماني ئيَمه جۆرج بووشه."
ئه‌حمه‌دی که له ئوڕووپا ده‌ژی، له جه‌وله‌یه‌کی دوو سێ مانگه‌ی به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی بارودۆخی شه‌ڕکه‌ره‌کانی له ناوه‌وه‌ی ئێران، گه‌ڕاوه‌ته‌وه. ئه‌و به نیوزماکس ده‌ڵێ که"رێکخراوه‌که‌ی له پێناو ره‌گه‌ڵ که‌وتنی هێزه ئۆپوزیسیۆنه‌کانی تر له کۆماریخوازه‌وه هه‌تا شاخوازه‌کان هه‌وڵ ده‌دا، هه‌تا به‌رنامه‌یه‌کی کرده‌وه‌یی هاوبه‌ش بۆ رووخاندنی رژیم بێته ئاراوه."
ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "ئێمه ده‌مانه‌وێ ئێران ببێته کۆمارێکی دیموکراتیکی سیکوله‌ر."