ئوجالان: حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان زۆر باسیفن
ئوجالان: حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان زۆر باسیفن
پژاك لەبەر پێویستی پك ك دروستكرا
عوسمان ئۆجەلان (فەرهاد ئۆجەلان)، برای عەبدوڵڵا ئۆجەلانی سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان PKK، تاوەكو ساڵی 2004 یەكێكبوو لەسەركردە دیار و ئەندامانی كۆنسەی سەرۆكایەتی PKK. رەخنە لە كردەوە چەكدارییەكانی PKK دەگرێ و دەڵێ كاتی خەباتی چەكداری بەسەرچووەو ئێستا دەرفەتی خەباتی سیاسی و جەماوەری هەیە،
ئێستا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بزووتنەوەی گۆڕینی رژێمەكان دەستیپێكردووە، یەكێك لەو رژێمانە رژێمی سووریایە، توركیا دەیەوێ رۆڵێكی سەرەكی لە گۆڕینی رژێمی سووریادا بگێڕێت. دەوروبەری 1500 گەریلای PKK خەڵكی رۆژئاوای كوردستانن، لەبەرئەوەش لەكاتی روودانی هەر گۆڕانكارییەكدا ئەو هێزەی تەدەخولی كاروباری سووریا دەكات.
سەركردایەتی PKK لە دوای 2004ەوە هەڵە دەكات، ئەو شەڕەی لە 2004ەوە تاوەكو ئێستا دەكرێ پێویست نەبوو، كە لە هەرێمی كوردستان لە باشوور فیدرالی دروستبوو. لە 2004ەوە شەڕی چەكداری زۆر سوودی تێدا نییە، لەوانەیە وەك شتێكی تاكیتیكی گرنگ بێ، بەڵام وەكو دیكە هەڵەیە. چالاكی سیلڤان (فارقین) و چقورجا (فارقین) هەڵە بوو، بوو. هەندێك هێز هەن كە PKK ناتوانێ كۆنترۆلیان بكات و سوود لە بۆشاییەكان وەردەگرن.
ئێستا لە هەموو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گۆڕانكاری بەشەڕی چەكداری نابن، بەڵكو هەموویان بەهێز و خەباتی سیاسی دەبن. لەبەرئەوە بەڕای من ئێستا سەركردایەتی PKK لەنێو هەڵەیەكدایە، چوونكه شەڕی چەكداری رۆڵی نەماوە.
پژاك لەبەر پێویستی پك ك دروستكرا. له رۆژهەڵاتی كوردستان زۆر حیزبی هەن، بەڵام ئەو حیزبانە خەبات ناكەن، لەخەودان. ماندووش نین كە بڵێین لە ئیسراحەتدان، چونكە ئیسراحەت چەندین ساڵ درێژەی نابێ. حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان زۆر باسیفن، نە چالاكی سیاسی دەكەن و نە چالاكی دیپلۆماسی دەكەن، زۆر لاوازن.