ئاگربه‌ست، به‌رده‌وامي شكست

كوردیناسیۆنى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان PJAK  ئاگربه‌ستيان به‌رامبه‌ر ئێران راگه‌ياند.
كوردیناسیۆنى په‌ژاك رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر كۆمارى ئیسلامى ئێران هێرشه‌كانى دژمان بوه‌ستێنێ، ئێمه‌ ئاگربه‌ست راده‌گه‌یه‌یێنین‌و هه‌موو چالاكییه‌كى چه‌كدارى دژى ئێران ده‌وه‌ستێنین ".
كوردیناسیۆنى پژاك راشیگه‌یاند "ئه‌و ئاگربه‌سته‌ له‌ ئه‌نجامى هه‌وڵى دۆستان له‌ نێوان هه‌ردوولادا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌".
په‌ژاك  باڵى PKK له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه كه به چالاكي تيَروَريستي، ئارامش و ئاسايشي كورداني ئه‌م ناوچه‌يه‌ي خستووته مه‌ترسييه‌وه. ئه‌م تيَروَريستانه كه هه‌مان پ‌ك‌ك‌ه‌ن، دواي راگه ياندني ئا‌گربه‌ست، هيَزه‌كاني ه‌پ‌گ كه‌وتوونه‌ته‌ شه‌رِ له‌گه‌لَ ئيَران دا. ئه‌گه‌ر په‌ژاك ده‌يويست به شيَوه‌ي ئاشتيانه چاره‌سه‌ري وه‌دي بيَنيَت، هه‌لَگرتني ئه‌م چه‌كانه له‌روَژي يه‌كه‌مه‌وه چي بوو؟

به‌رپرسى راگه‌یاندنى هێزى پاراستنى گه‌ل رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمى دژى ئێران شه‌ڕمان كرد‌و گه‌ریلاكانى گشت هێزه‌كانمان له‌ شه‌ڕه‌كه‌ به‌شدارن.

دۆزدار حه‌مۆ به‌رپرسى راگه‌یاندنى هێزى پاراستنى گه‌ل HPG سه‌ر به‌ پارتى كرێكارانى كوردستان PKK رايگه‌یاند "دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ بڕیارى شه‌ڕماندا دژى ئێران، ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى گه‌ریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان PKK شانبه‌شانى گه‌ریلاكانى پارتى ژیانى ئازادى كوردستان PJAK دژى كۆمارى ئیسلامى ئێران شه‌ڕیان كرد له‌ سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان".
سێ رۆژه‌ كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ستى به‌ هێرشه‌كانى كردووه‌ته‌وه‌ بۆسه‌ر سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، له‌ سنوورى پشده‌ر شه‌ڕى رووبه‌ڕووى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌گه‌ڵ PJAK ‌و PKK به‌رده‌وامه‌.

دۆزدار حه‌مۆ گوتیشى "گه‌ریلاكانمان له‌ هه‌موو هێزه‌كان به‌شداری شه‌ڕه‌كه‌یان كردووه‌‌و ئێستا له‌ سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان‌و ئێران هێزێكى زۆرى PJAK‌و PKK جێگیر كراون‌و رووبه‌ڕووى ئێران ده‌بنه‌وه‌".

ئه‌مانه هه‌موو نه‌وه و نه‌تيجه‌ي پ‌ك‌ك‌ه‌ي تيَروريستن كه به ده‌ستي ئه‌م تيَروَريستانه ئه‌م ناوچه‌يانه نائارام كردووه و به دواي وه‌دي هاتني ئاواته‌كانيانن كه هيچ كات پيَي ناگه‌ن. ئه‌م ئاگربه‌ستيشه له‌نه‌تيجه‌ي شكسته يه‌ك له‌دواي يه‌كه‌كاني په‌ژاك و پ‌ك‌ك له‌گه‌لَ هيَزه‌كاني ئيَران بوو. چيتر زانيان ناتوانن شه‌رِ بكه‌ن، ئاگربه‌ستيان راگه‌ياندووه، به‌لاَم كيَ گويَ به قسه‌ي ئيَوه ده‌دات.