ئیجلال قه‌وامی و ئاشكراكردني رووي راسته‌قينه‌ي پژاكييه‌كان
ئیجلال قه‌وامی و ئاشكراكردني رووي راسته‌قينه‌ي پژاكييه‌كان
ئیجلال قه‌وامی: پژاك كێشه بۆ چالاكیه‌كانی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان دروست ده‌كات
ماوه‌يه‌ك له‌مه‌و پيَش په ژاك ئيجلال قه‌وامي له‌به‌رپرسياريه‌تي ريَكخراوي مافي مرۆڤی كوردستان لادا و بوَخوي كه‌سان و كاديره‌كاني خوَي جيَنشيني قه‌وامي كرد. قه‌واميش له‌ولامي ئه‌م كرده‌وه ي په‌ژاك دا زوَر لايه‌ني شاره‌وه‌ي ئاشكرا كرد كه زوَر زياتر رق و قيني په ژاكي هه‌لَورووژاند. له‌گه‌لَمان بن له‌گه‌لَ روونكرده‌وه‌كاني قه‌وامي له‌باره‌ي چوَنيه‌تي ده‌ستيَوه‌رداني په‌ژاك له‌ناو ئيش و كاري ئه‌م ريَكخراوه‌يه‌دا.
رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان له به‌هاری 1384ی هه‌تاوی دامه‌زرا هیچ كام له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌یاننامه‌كه‌یان ئیمزا كردووه له دامه‌زرێنه‌رانی نه‌بوون. له بنه‌ره‌ت دا ئه‌مانه كه ئیددیعا ده‌كه‌ن هه‌یئه‌تی دامه‌زرینه‌ر بوون، هیچ كامیان له دامه‌زرێنه‌ران نه‌بوون، ته‌نیا یه‌كیان نه‌بێت كه له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا له گه‌ڵ ئیمه هاوكاری كردووه.
ئه‌م كه‌سانه وه‌ك وتم له شكل گیری رێكخراوه‌كه هیچ رۆلێكیان نه‌بووه، ته‌نیا یه‌ك كه‌سیان بۆ ماوه‌یه‌ك هاوكاری كردووه كه ئه‌ویش دواتر رایگه‌یاند ناتوانێ هاوكاری بكات‌و چووه ده‌ره‌وه‌ی ولات. . ته‌نانه‌ت ئه‌و خانمه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئیمزا كردووه ئه‌ندامی رێكخراوه‌كه‌ش نه‌بووه.
ده‌بیرخانه‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان له‌و باره‌وه رونكردنه‌وه‌ی داوه. له‌هه‌موو گرنگتر بۆ ئه‌وه‌ی بی پرنسیپی ئه‌و كه‌سانه بناسن هه‌ر له رۆژی یه‌كه‌می كاره‌كه‌یان ناوی كه‌سێكیان ته‌زویر كرد كه دواتر ئاغای كرماشانی به درۆی خستنه‌وه. ئه‌مانه له لایه‌ن جه‌ریانی پژاكه‌وه هاندراون دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو هێرشێكی پژاك بۆ سه‌ر ئێمه شكستی خوارد، هاتن ئه‌مانه‌یان به كار هێنا بۆ دروستكردنی جه‌ریانێكی هاوته‌ریب به‌وه‌ی كه سبه‌ی ئیددیعا بكه‌ن ئه‌مانه رێكخراوه‌كه‌یان پێكهیناوه.
بۆ ئه‌و تۆمه‌تانه خستوويانه پالَ منه‌وه هیچ سه‌نه‌د‌و به‌ڵگه‌یه‌كیان نیه‌و ئه‌مه‌ش ته‌نیا زه‌ربه‌یه‌كه كه جه‌ریانی پادگانی ـ عه‌سكه‌رتاریه‌تی پژاك بۆ له ناوبردنی ره‌خنه‌گرانی خۆی به كاری ده‌بات‌و ئیددیعا ده‌كات كه ئه‌مانه ئیتلاعاتین. ئه‌مه هه‌مان گوتاره كه جه‌ریانی پاوانخوازی ناو حكومه‌ت بۆ سرینه‌وه‌ی ره‌خنه‌گران له ناوخۆی ئێران به كاری ده‌بات. پژاك دژی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان كاري كردووه. ئه‌مه‌ش زۆر سه‌یر نیه چونكه هه‌ر په‌ژاك ئایدئۆلۆژیه و باوه‌ری به دیموكراسی‌و مافی مرۆڤ نیه. ره‌خنه‌گران‌و رۆژنامه‌نوسانی ره‌خنه‌گر وه‌ك دۆژمنی خۆیان سه‌یر ده‌كه‌ن.
ئیمه چالاكی رێكخراوه‌كه نابه‌ینه ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ته‌ئكید ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و كه‌سانه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كیان به رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستانه‌وه نیه‌و ئه‌مه‌ش ته‌نیا سیناریۆی پژاكه.