تيَروَريستان
تيَروَريستان
شهرِي پهژاك و...
پهژاك چهند سالَي رابردوو، سنووري كوردستاني كردووه به مولَگه و شويَني ماينهوه و پهروهردهي كاديراني. ههموو سالَيَك كه وهرزي سهرما و سوَلَه دهست پيَدهكات؛ ئهوانيش دهخزنه نيَو كولانهكهيان و تا بهفرهكان نهتويَنهوهو ههوا گهرم نهبيَت لهكوَنهكهيان ناينه دهريَ. ئهوجا كاتيَك كه بههار ديَت و كهشو ههواي كويَستان دهبيَته شويَني سهيران و يا خود كاسبي كورده سنوور نشينهكان، تيَروَريستهكاني پهژاك به خوَيان و كلاشينكوَفه تهنهكهكانيانهوه، ههموو سالَيَك ئهم كاتانه پهلاماري سهرسنوورهكان دهدهن و هيَلَي سنووري كوردستان نائهمن دهكهن.
تيَكدان ئاسايش و تيَروَريزهكردني ناوچهكه بهرپرسياري پهژاكه كه ههموو سالَيَك لهم كاتانه، ئهنجامي دهدات. تيَكههلَچووهكاني پهژاك لهگهلَ هيَزه حوكمييهكان، بهس بوَ ماينهوهي خوَيان لهو ناوچهيهدايه. پهژاك سهرسنوورهكان دهگريَت تا لهقاچاخچيان پاره وهرگريَت و دواتريش بينيَريَت بوَ بانكه ئهورووپييهكان بوَ ئهوهي لهويَ وهدهريان نهنيَن. لهلايهكي ديكهشه وه ديَن باسي ئهوه دهكهن كه ئهمه خهباته بوَ رزگاركردني گهلي كورد. باشه بوَ گهلي كورد تهنيا ئهو چهند ههزارهيه لهسهر سنوورهكان؟ يا تهنيا ريَگاي گهيشتن به ئارمانج، توندوتيژي و تيَروَره؟
ئهم شهرِو نائاراميانه، كيَشه و بهدبهختييهكهي ههر بوَ خهلَكي جوتيار و كوَلَنهده ري ئهو ناوچهيه دهنيَتهوه. پهژاك بوَ پرِ كردني حيسابه بانكييهكاني، ديَته ناوچهكه و لهسهر سنوور پاره لهقاچاخچييهكاني ماده هوَشبهرهكان دهستيَنيَت و دواتر بهريَ دهكات بوَ ئهورووپا. دهولَهتيش بوَ لهناوبرني تيَروريستان و ئهمن كردني ناوچهكه، توَپ و هاوهن دهباريَنيَ بهسهر ئهم ناوچهيهدا بوَ لهناو بردني تيَروَريستان و توندو تيژي وگه رِانهوهي ئاسايش بوَ ناوچهكه.
پهژاك لهلايهكهوه باسي كنفدراليزم و مافي مروث دهكات و لهم لاشهوه ئهم ههموو شهرِو بهدبهختييه به ههديه بوَ خهلَكي كورد ديَنيَ. ئيَوه تهشريفتان ببهن و شهرِ لهسهر ئهم ناوچهيه كهم كهنهوه، چيتر ئازادي و ديموكراسي و... پيَشكهشي خوَتان بيَت؛ گهلي كورد هيچ پيَويستييهكي به ئيَوه و ريَبازه تيَروَريستيانهكهتان نييه.