پهژاك بوَ پهژاك دهدويَ
سهفسهتهچي پروَسهي دژه پهژاكي پهژاك بوَ مالَپهرهكهيان دهدويَت
مالَپهري فهرمي پهژاك لهروَژي دهستپيَكردني تائيَستا، لهحالَهتيَكي وهستادا بووه و ههرچهند روَژ يا چهند مانگيَك ئهگهر موراد كارايلان يا جميل بايك و يا خود اوجالان و... قسهيهكيان كردبا؛ پهژاك لهسهر مالَپهرِهكهي داي دهنا. بهلاَم ئهمه ماوهيهكه پهژاك لهم بوارهدا زوَر چالاك بووه و روَژانه مالَپهرهكهي ئابديَت دهكاتهوه. ئهمهش لهبهر ئهوه بوو كه به قسهي خودي پهژاك، پروَسهي دژه پهژاك دهستي پيَكردووه و بوَيه ئهوانيش شهوانهش خهويان نييه و به ههموو جوَريَك خهريكن بهلَكو بتوانن به جوَريَك ئهم پروَسهيه لهناو ببهن و يا خود پووچهلَي بكهنهوه. ئهلَبهته ئهمه كام پروَسهيه كهس نازانيَ ههر لهخوَيانهوه دانيشتوونه و ئهم ناوهيان بوَ بينيتهوه؛ ههر چوَن له سهر نان خواردن ناويَك دهبيننهوهو و دوايش حزبيَكي بوَ دروست دهكهن.
لهدريَژهي خهبات بوَ پووچهلَ كردنهوهي پروَسهي دژهپهژاك كه پهژاك باسي ليَوه دهكات؛ لهههموو ريَباز و به سهدان ويَبلاگ و مالَپهر يارمهتي وهردهگرن. بوَيه ريَوار ئابدانان دووباره هاتووه لهگهلَ مالَپهرهكهي خوَياندا وتوويَژي كردووه. تائيَستا كيَ بينيويه ئينسان خوَي لهگهلَ خوَيدا وتوويَژ بكات؟ خوَي پرسيار بكات و بوَ خوَشي ولاَم بداتهوه؟
لهمانه كه بگوزهرين دهگهينه خالَيَكي سهير كه ئابدانان خوَي به پياوي ماقوَلَ داناوه و دووباره تيَكوَشاوه پارته تيَروَريستهكهي وهك تاقانه پارتي كوردي ناوزهد بكات. بوَيه باس لهدهههكاني 70 لهئيَران دهكات كه پارته كوردييهكاني ئهو كاته (ديموكرات و كوَمهلَه) چوَن غيرهتيان نهبوو خوَراگري بكهن و ههلَهاتن و گهليان بيَ چهك بهجيَ هيَشت. سهيره ئهوهيه كه دووباره به ناوي پارته كلاسيكييهكان ناويان ده بات. ديار نييه ئابدانان ئهم قسه قوَرِانه لهكوَيَوه ديَنيَت. ئايا لهبيري ديَت كه ههلومهرجي ئهو كاتهي كوردستان چوَن بووه؟ ئايا خوَي يا كهسيَكي نزيكي هات چهك ههلَگريَت و بجنگيَد؟ نه، چوون ئهوكاته خوَي ههر نهبووهو تهنانهت كورديشي نهدهزاني ئهوه ئيَستا فيَري كوردي بووه.