حاجي ئه‌حمه‌دي و رابردووه چه‌واشه‌كاني

dpji9xjl5mddpd3lbaj4.jpg حاجی و براده ره کانی

حاجي ئه‌حمه‌دي (سه‌روَكي په‌ژاك) له‌روَژاني 28 و 29ي مانگي رابردوو كه له‌بروكسل كوَنگره‌ي نه‌ته‌وه‌يي كورد به‌رِيَوه‌چوو؛ به‌شدار بوو. دواتر وتوويَژيَكي له‌گه‌لَ سايتي كوردانه دا كردووه و له‌ويَ به‌برفراواني باسي رابردووي خوَي چوَنييه‌تي كاري له‌گه‌لَ ديموكرات‌دا ده‌كات. حاجي پيَشينه‌يه‌كي كوَني دوَژمنايه‌تي له‌گه‌لَ پارته كوردييه‌كان به تايبه‌ت ديموكرات دا هه‌يه. حاجي پيَشتر ئه‌ندامي ديموكرات بووه كه له‌ويَ وه‌ده‌ريان ناوه، ئيستاش بوَ توَلَه‌ستاندنه‌وه، خه‌ريكي دوژمنايه‌تي ئه‌م پارتانه‌يه. حاجي كرده‌وه و چالاكييه‌كاني ديموكرات و كومه‌لَه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاي شوَرشي ئيَرانه‌وه، به هه‌لَه و چه‌واشه باس ده‌كات و ده‌لَيَ: « من له‌گه‌لَ شه‌رِي چه‌كداري دا نه‌بووم، به‌لاَم ئه‌وان شه‌رِي به‌ره‌يان ده‌كرد و بوَيه منيش بوازم ليَهيَنا.» خالَي يه‌كه‌م ئه‌وه‌يه كه وازي نه‌هيَناو و ده‌ركرا، خالَي دووه‌ميش ئه‌وه‌يه كه ئه‌گه‌ر دژي شه‌رِي چه‌كداري و توندوتيژي بووه، بوَ به وته‌ي خوَي تا به‌شي چه‌كداري په‌ژاك دروست نه‌كرا، به فه‌رمي په‌ژاكيان رانه‌گه‌ياند؟ بوَ چه‌كداره‌كاني ئيَستا په‌ژاك خويَني له‌پيَشمه‌رگه‌كاني ديموكرات و كوَمه‌لَه‌ي ئيَستا و رابردوو سوورتره؟ بيَجگه ئه‌وه‌ي كه پژاك بووه‌ته گه‌وره‌ي تيَروَريسته‌كاني ناوچه‌كه و ناسنامه و شووناسي كوردي بردووته ژيَر پرسيار و ئه‌گه‌ر به‌م ره‌وته برِوات، كورد بوَ هه‌تا هه‌تايه ده‌رِوات نيَو ليستي تيَروَري نيَونه‌ته‌وه‌ييه‌وه و ئه‌مه‌ش له‌ئه‌ستوَي په‌ژاكه.

دواتر حاجي له‌وتوويَژه‌كه‌يدا باس له‌پاراستني ره‌وا ده‌كات. باشه چوَن ئه‌بيَ هوَكاري وازهيَنان يان ده‌ركردني حاجي، شه‌رِي چه‌كداري و توندو تيژي بيَت و ئيَستا كرده‌وه تيَروَريستييه‌كاني په‌ژاك به‌ناوي پاراستني ره‌وا ناو ليَده‌كات؟ بوَ پاراستن ئه‌وه‌يه برِوَيته به‌ردرگاي كابراو ليَده‌يت و يان بيكوژيت بوَ وه‌رگرتني پاره و باج؟ بوَ تا ئيَستا كي‌َ روَيشتووه قه‌نديل تا له‌گه‌لَ په‌ژاك دا بجنگيَد و ئه‌ويش پاراستني خوَي بكات؟ بوَ پاراستن له‌ديدي تيَروريستانه‌وه هه‌رئه‌و هيَرش و توندوتيژي و كوشت وكوشتاره‌يه؟!