داواکارييه کاني ئۆجالان له ده وڵه تي تورکيا

له دوايين چاوپێکه وتني وه فدي ھه نێردراو بۆ دوورگه ي ئمرالي به مه به ستي چاوپێکه وتن له گه ڵ ئۆجالاندا ئه م سه رکرده به ندکراوه سێ داواکاري به رێگاي وه فده که بۆ ده وڵه تي تورکيا به ڕێ کردووه.

لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بینای پارلەمانی تورکیا، رۆژي پێنج شەممە، پەروین بوڵدان، ئیدریس بالوکەن و ئاڵتان تان که ئه ندامي ئه و وه فده بوون، ٣ پێشنیازی ئۆجەلانیان خستەڕوو بۆ چارەسەری پرسی په که که  و بەردەوامی پڕۆسەی ئاشتی. بەپێی ووتەی پەروین بوڵدان سەرۆکی فراکسیۆنی بەدەپە، ئۆجەلام ئەم ٣ پێشنیارەی خستۆتە ڕوو: ١.  پێویستە بۆ بەردەوامی پڕۆسەی ئاشتی، حکومەت دەستبکات بە قۆناغی گفتوگۆی ٢ لایەنە و حکومەت لیژنەی تایبەتی دانوستان پێکبهێنێت. ٢. پێویستە بەشێوەیەکی یاسایی و دەستوری پڕۆسەی چارەسەری مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و پڕۆسەکە بەیاسایی بکرێت و لە ڕێگەی پارلەمانی تورکیاوە هەنگاوەکان بنرێن. ٣. سەردانی مانگانە کەمە، پێویستە هەفتانە یان ڕۆژانە وەفدی هەردوولا سەردانی ئیمڕاڵی بکەن و گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی بکەن، ئەم پڕۆسەیە یەکلایەنە نییە کە تەنها شاندی دەوڵەت ڕۆڵ بگێڕێت، بەڵکو پێویستە وەفدی دانوستان هەبێت.

شاياني باسه تا ئێستا چه ندين جار له ده وڵه تي تورکيا داواکارييه کاني خستووته روو که  ده وڵه ت ھيچ بايه خێکي پێ نه داون و ئه مانه ش به رده وامي ئه و داواکاريانه ن. تورکيا به ئۆجالان و په که که  ياري ده کات تا ھه ڵبژاردنه کان کۆتايان بێت و دواتريش بۆ ھه ميشه له ناويان ده بات.