له په يه ده وه بۆ په ده که
له په يه ده وه بۆ په ده که
عه‌بدولسه‌لام مسته‌فا به‌رپرسی په‌یه‌ده له‌ئه‌وروپا ره‌خنه له‌پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گرێت به‌وه‌ی پياوه کاني خۆي به ناوي نوێنه‌رانی كوردی بۆ به‌شداری له‌كۆنگره‌ی ژنێڤي2 دیاریكردوه‌و راوێژكاری بیانی بۆ گرتون بێ ئه‌وه‌ی پرسی كورد له‌و كۆنگره‌یدا باس بكرێت، ده‌شڵێت “پارتی له‌ڕۆژئاوا گره‌و له‌سه‌ر مردویه‌ك ده‌كات كه زیندونابێته‌وه”.
مسته‌فا ده ڵێت: كۆنگره‌كه‌ی ژنڤي2به‌شكست خوارد‌و ده‌زانێت كه له 22ی مانگی رابردو له‌سویسرا ده‌ستی پێكردو ده‌ڵێت “ئه‌وانه‌ی له جنێڤ2 دان نوێنه‌ری گه‌لانی سوریان نین‌و رژێم‌و ئۆپۆزسیۆنیش هه‌مان بیركردنه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی سوریا”.
ئه وه ي پارتي دژایه‌تی ده‌كات دیاره به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه‌ی خۆی تێدا نابینێت، نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌ی، پارتی ده‌یه‌وێت مردو زیندو بكاته‌وه، به‌ڵام مه‌حاڵه، ئه‌وانه‌ی له گرێدراوی پارتین هیچ كار‌و چالاكیه‌كیان له‌سه‌ر زه‌وی رۆژئاوای كوردستاندا نیه، به‌بۆچونی ئێمه ئه‌وانه مردون پارتیش گره‌و له‌سه‌ر مردویه‌ك ده‌كات كه زیندو نابێته‌وه.