ھه ڕه شه کاني بايک له بارزاني
ھه ڕه شه کاني بايک له بارزاني
جه‌میل بایک سه رکرده که ي په که که که به نێوي دۆژمني سه ره کي بارزانييه کان ناسراوه، له وتووێژێکدا له گه ڵ رۆژنامه ي وه ته ني تورکيا رایگه‌یاند، کشانه‌وه‌ی چه کداره کاني ئه م فرقه يه HPG په‌یوه‌سته به‌پێشکه‌وتنه‌کانه‌وه. ئه‌گه‌ر ده وڵه ت کێشه و خواسته کاني ئێمه چاره‌سه‌ر بکات پرۆسه که به‌رده‌وام ده بێت و ئه گه ر چاره سه رنه کات ئه وه ئه‌و هێزانه‌ی که کشاونه‌ته‌وه ده‌گه‌رێنینه‌وه نێو خاکي تورکيا. بایك، سه‌باره‌ت به‌كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستانيش وتي: له‌و بارودۆخه‌ی ئێستا سازکردنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد په‌یوه‌سته به‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی رۆژئاوا. بۆيه له مباره يه وه ناراسته‌وخۆ كۆمه‌ڵێك تۆمه‌ت ئاراسته‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر بۆ له‌ناوبردنی شۆرشی رۆژئاوای کوردستان، ئاسته‌نگکردنی کێشه‌کانی سوريا له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی تر په‌یمان‌و رێکه‌وتن واژۆبکرێن، ئه‌وکاته ئاسان نیيه کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی سازبکرێت. بۆيه ئه م راوێژ يا ھه ڕه شانه شي پێشکه شي بارزاني کرد"بۆ سازکردنی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت تۆ رێز نیشانی شۆڕش، به‌رخۆدان‌و ئیراده‌ی رۆژئاوا بگري. ده‌بێت تۆ پارچه‌ی نه‌که‌ی. تۆ له‌لایه‌ک ئابڵوقه بخه‌یته سه‌ر گه‌ل، له‌لایه‌کیش له‌ناو هێرشه‌کانی دژی گه‌ل به‌شداربیت، باشه چۆن ده‌توانرێت کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ببه‌سترێت". بايک ھێرشي کرده سه ر سیاسه‌ته‌کانی پارتی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌و وتی "هه‌م سیاسته‌کانی ئه‌وان له‌هه‌رێمی باشور به‌شێوه‌یه‌کی هاوبه‌ش، هه‌میش به‌رژوه‌ندیه ئابوریه‌کانی ئه‌وان هه‌یه. ئه‌وه‌ی که هه‌موو سیاسه‌ته‌کانیش ده‌ستنیشان ده‌کات، به‌رژوه‌ندییه ئابووریه‌کانن. له‌نێوان PDKو AKP دا په‌یمانی ئابوری هه‌یه‌و داهاته‌که‌ی ده‌گاته ملیاران دۆلار. ئه‌و په‌یمانانه هه‌موو سیاسه‌ته‌کان ده‌ستنیشانده‌که‌ن، نه‌وت، گاز، کۆمپانیای هاوبه‌ش، فرۆشتنی نه‌وت به‌قاچاغی".