ديموکرات وڵامي ھێرشه کاني په که که و په ژاک ده داته وه

ڕۆستەم جەهانگیری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دەڵێ: لە مێژووی کۆماری تورکیە دا یەکەمین حیزب کە لە دەورانی دەسەڵاتی خۆیدا باسی لە پرسی کورد لەو وڵاتە کردوەو پڕۆسەی چارەسەریی دەست پێکردووە، ئاک پارتی بووە. بۆیە پێویستە لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی چارەسەری‌دا کوردەکان زیاتر خۆیان لە ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان نیزیک بکەنەوە.

رۆستەم جەهانگیری باوەڕی وایە ئەگەر ئەردۆغان هەموو پرسەکانیش چارەسەر نەکا، کورد هەر پێویستە نیزیکایەتی‌و پشتیوانی لە ئەردۆغان بکات. هەروەها دەڵێ: "ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم دوایانە دەرخستنی ڕاستییەکان نەبوو، بەڵکوو ئامانج ڕووخاندنی حکوومەتی ئاک پارتی‌‌و هەروەها زەبر وەشاندن لە پڕۆسەی چارەسەری بوو، بەڵام من پێموایه ئه‌ردۆغان هێزو توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه که له‌و قه‌یرانه بێته‌ده‌ر.

شاياني باسه ئه م شرۆڤه به دواي ئه وه ھاتوه که په که که به توندي و بۆ سه ده مين جار ئه م پارته ي داوه ته به ر ھێرشي تاوانه کان. ديموکراتيش بۆ تۆڵه سه ندنه وه له په که که ده لێت ھه رچي بێت ئه ردۆغان له ئۆجالان بۆ کوردان به متمانه تره و باشتره چون ھه رچي بێت وه ک ئۆجالان زه به ري له کورد نه داوه بۆيه کورداني تورکيا پێويسته لايه نگري ئه ردۆغان بکه ن بۆ ئه وه ي ئۆجالان و موريده کاني له مێژووي کوردستان بسڕێنه وه.