شه ڕي په که که له دژي پارته کورده کاني تورکيا

ئێوارەی رۆژي‌ پێنجشەممە‌ لە ناوچەی لیجەی شاری ئامەد، شەروپێكدادان لەنێوان ئەندامانی پارتی دۆزی ئازاد “هودا پار” و پارتی ئاشتی و دیموكراسی “بەدەپە” روویدا که له ئەنجامدا 16 كەس برینداربون .

پارتی دۆزی ئازاد كە بۆیەكەمجارە بەشداری دەنگدانی گشتی دەكات و لە 10 ناوچەی كوردی كاندیدی خۆی هەیە .

یەڵماز ئەكن لە ناوچەی بەدەپەی ئامەد له مباره يه وه وتي: ئەو شەروپێكدادانانە لەوەوە سەرچاوەی گرت كە ئەندامانی ئێمە كاری ریكلامیان دەكرد بۆ هەڵبژاردن بەڵام لەلایەن چەند ئەندامێكی هودا پارەوە پەلاماریان دراو ‌و چەند ئەندامێكی ئێمەیان برینداركرد”.

وتی “دواتر دۆستان ولایەنگرانی ئێمە رژانە شەقامەكان و بەرپەرچی ئەوانیان دایەوە و چەند سەیارەیەكیان سوتاندو دەست گیرا بەسەر چەند ئامێرێكی شەركردن وەكو چەقۆو تەور كەپێشتر ئامادەكاریان بۆ كردبوو “.

بەڵام نەجات ئۆزدەمیر ئەندامی رێڤەبەری پارتی دۆزی ئازاد بۆ هاوڵاتی تەئكیدی كردەوە “ئەوان شەڕ بەئێمە دەفرۆشن ئەوان دەڵێن قبوڵ ناكەین هیچ هێزێكی كوردی لە توركیا بونی هەبێت”. وتی “ئەوان تاكو ئێستا زیاتر لە 10 جار هێرشیان كردۆتە سەرئەندامانی ئێَمەو بارەگاكانی ئێمە”.

رونیكردەوە “ئه وه ي به ده په وتوويه درۆيه چون ئەوان هێرشیان كردۆتە سەر ئێمەو پۆستەرەكانی ئێمەیان دراندوەو چوار چوار سەیارەیان سوتاندوە و 12 ئەندامی ئێمە بریندارن و 4ی ئەوانیش‌و هیچ شتێكمان پێ نەبووە بۆ شەركردن تاوەكو هێرش بكەین”.