ھێرش بۆ سه ر کۆمه ڵه کان و ديموکراته کان له ساڵيادي کۆماري مه ھاباد

موراد قەرەیلان رەخنە لەپارت و حزبەكانی كوردستاني ئێران بە تایبەتیش حزبی دیموكرات دەگرێت و دەڵێت، دەرسی پێویستیان لە ئەزمونەكەی پێشەوا قازی محەمەد وەرنەگرتووە و ئه وه نده تێگه يشتن و زانياريان نه بووه. قەرەیلان ئاماژە بەوەشدەكات، ئه م حزبەكانانه چاوەڕێ ئەوەن لەدەرەوە هاوكارییان بكرێت، بۆیە داوایان لێدەكات كە پشت بە خۆیان و گەلەكەیان ببەستن، "لەگەڵ ئەوەشدا ئاساییە پشتیوانی دەرەكییان هەبێت" وەك خۆی دەڵێت. ئەوەشدەخاتەڕوو كە پەكەكە سوودی زۆری لە ئەزموونی كۆماری مەهاباد وەرگرتووەو لێكۆڵینەوەشیان لەسەر كردووە، هاوكات موراد قەرەیڵان، پێشەوا قازی محەمەد بە كەسایەتییەكی رۆشنبیر، پاك و دروست وەسف دەكات و رایدەگەیەنێت كە لەپێناو هەوڵدان بۆ دەستخستنی كیانێك بۆ گەلی كورد، گیانی خۆی كردە قوربانی؟