گابار ده کرێت به سه رۆک

پارتێكی نوێ بەناوی پارتی دیوكراتی كوردستان لەڕۆژهەڵاتی كوردستان دادەمەزرێت‌و بەرپرسێكی باڵای دەستلەكاكێشراوەی پەكەكەش دەكرێتە سەرۆكی ئەو پارتە. بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست شارپرێس كەوتووە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پارتێكی نوێ لەڕۆژهەڵاتی كوردستان بەناوی پارتی دیموكراتی كوردستان لەئێران دادەمەزرێنێت. بەپێی ئەو زانیارییانە سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی ئێران بڕیار گابار دەبێت كە لەلایەن مەسعود بارزانییەوە دەستنیشانكراوە. زانیارییەكانیش باس لەوەش دەكەن لەئێستادا مەسعود بارزانی سەرقاڵی پێكهێنانی ئەو پارتەیەو رێخۆشكردنە بۆ ئەوەی بڕیار گابار بچێتەوە ئێران‌و ئەو پارتە دروستبكات. بڕیار گابار خەڵكی شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستانەو لەساڵی 1999 پەیوەندی بەپەكەكەوە كردووە، لەئێستاشدا ماوەی دوومانگە ریزەكانی پەكەكەی جێهیشتووەو لەهەولێر نیشتەجێییەو لەگەڵ كەسوكاركەی ژیان بەسەر دەبات. ئەمە لەكاتێكدایە ماوەی پێشوو بەهەمان شێوە مەسعود بارزانی پارتێكی تری بەناوی پارتی دیموكراتی كوردستانی توركیای دروستكردو ناوەڕاستی ئەم مانگەش ئەو پارتە لەباكووری كوردستان راگەیەنرا كە دیاریترین كەسایەتی ناو ئەو حیزبە لەیلا زانای. لەئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان لەسێ پارچەی كوردستانی عێراق‌و توركیاو سوریا هەیە ناوەكانیشیان هەمان پارتەكەی مەسعود بارزانییە تەنیا ناوی ئەو وڵاتانەی پێوە لكاوە كە كوردستانیان بەسەردا دابەشبووە. پارتی دیموكراتی كوردستان لە (16)ی‌ ئابی ساڵی (1946) بەسەرۆكایەتی (مستەفا بارزانی) دامەزراوە، سەرەتا ناوی (پارتی دیموكراتی كورد) بووە، بەڵام لەكۆنگرەی سێیەمدا لە 26/1/1953 ناوی ئەو حیزبە گۆڕدرا بەپارتی دیموكراتی كوردستان، مەستەفا بارزانی تا كۆنگرەی نۆیەم كە لەرێكەوتی 4/10/1979بەسترا‌ سەرۆكی ئەو پارتە بوو لەدوای ئەو بەروارەوە مەسعود مستەفا بارزانی جێگەی مەلا مستەفای باوكی گرتووەو بووە بەسەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و هەتا ئێستاش سەرۆكی ئەو پارتەیە.