شووناسي هاوچهرخ بوَ پهژاك
چـــــــــــــــــــــــــــــــــهتـــــــــــــــــــــــــــــــــــــه
زمان ئامرازي سهرهكي بوَ پهيوهندي گرتن لهنيَوان ئينسانهكان دايه. لهههموو زمانهكاندا زوَر وشه ههن كه به دريَژايي ميَژوو گوَرِانكاريان به سهردا هاتووه و نه تهنيا قوارهي نووسران و بهزمان هيَناني وشهكه، بهلَكو تهنانهت واتاكهشي دهگوَرِدريَت. لهوانهيه ههركهس زوَريَك لهم وشانه بناسيَت و بزانيَت.
ليَرهدا دهمانهويَ باسي وشهيهكي ناسراو وزهق لهزماني كورديدا بكهم. ئهم وشهيه وهك وشهكاني ديكه خاوهن چهندين واتايه. وشهي چــــــهتـــــه لهوانهيه بهگويَ ههركهس كهوتبيَت. چهته لهو وشانهيه كه لهزماني كورديدا خاوهن دو واتاي سهرهكييه. يهك لهوانه بهواتاي ئهسپيَ ديَت، كه پيَم وابيَ پيَويست به شيكردنهوهي نهبيَت چون ههركهس دهزانيَت ئيشي ئهسپيَ چييه! ئهسپي گيانلهبهريَكي خوَيَن مژي پيسه كه بهردهوام لهشويَني پيس و لهنيَو ئارهقي لهشدا دهحهويَتهوه و دهبيَته هوَي ئازاري ئينسانهكان. يهكي ديكه لهواتا سهرهكييهكاني وشهي چهته، ريَگر، دز، جهرده و....لهزماني كورديدا بهو كهسانهي كه ريَگا لهخهلَكي دهگرن و ياخود بهزوَر پارهو شت و مهكهكانيان دهبهن، پيَيان دهلَيَن چهته.
مهبهست لهشيكردنهوهي واتاي ئهم وشهيه ئهوه بوو كه به خويَنهراني بهريَز رابگهينين لهمه بهدواوه ئهم وشهيه بوَ ئهنداماني پهژاك بهكار ديَنم. ئارمانج و مهبستيشم لهم ئيشه، ئاشكرا كردني روخساري راستهقينهي ئهم فرقه تيَروَريستيهيه كه به شيَوازي چهتهيهتي وانه ريَگري، پاره و كهرهستهي خهلَكي بهتالاَن دهبات. ئهم چهتانه ههروه ك ئاژهلَي چهته (ئهسپيَ) دهكهونه نيَو لهشي ئينسانهكان و بهخويَن مژين ههر دهبن هوَكاري ئازار و ئهشكنجهيان.