پ ي د هۆکارێکي ديکه ي ناکۆکييه کان پارتي و يه کێتي
هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شۆڕشی سوریا و به‌تایبه‌تی
كۆنتڕۆڵكردنی
ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان له لایه‌ن خودی هێزه
كوردیه‌كانه‌وه، جیاوازی به هه‌ڵوێستی دوو حزبه فه‌رمانڕه‌واكه‌ی
باشوری كوردستان ده‌بینرا، له باره‌ی دۆخی رۆژئاوای
كوردستان.
ڕاگه‌یاندنه‌كانی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان،
ڕاسته‌وخۆ و
ناڕاسته‌وخۆ پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) وه‌ك
هێزێكی داخراو و داپڵۆسێنه‌ر، كه له لایه‌كه‌وه رێگه
به چالاكی هێزه‌كانی تر نادات و له لایه‌كی تریشه‌وه
"هاوكار و دارده‌ستی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د"ه
وێنا ده‌كه‌ن، دوای ڕاگه‌یاندنی خۆبه‌ڕێوبه‌ری دیموكراتیش زیاتر له جاران ڕووی ڕه‌خنه‌كانیان ئاڕاسته‌ی ئه‌و هێزه كردووه.
له‌و نێوه‌شدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، كه هاوكات سه‌رۆكی
پارتی
دیموكراتی كوردستانیشه باسی له‌وه‌كردوه، ئه‌وه‌ی له
رۆژئاوای كوردستان ڕووده‌دات شۆڕش نییه، به‌ڵكوو ڕاده‌ستكردنی
ناوچه‌كانه له لایه‌ن به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه به په‌یه‌ده،
لێدوانێك كه توڕه‌یی به‌شێكی زۆر له كوردانی
رۆژئاوا و باكوری لێكه‌وته‌وه.
دوایین ره‌خنه‌ی توندی له‌و چه‌شنه‌ش له لایه‌ن نێچیرڤان
بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كه هاوكات جێگری سه‌رۆكی
پارتیه ئاراسته‌ی په‌یه‌ده كرا، به‌وه‌ی به
"تاكڕه‌وه‌ی" حوكمی رۆژئاوا ده‌كات و به‌ڕێكه‌وتن له گه‌ڵ حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌و پارچه‌یه به‌ڕێوه ده‌بات.
له‌م لاوه یه‌كێتی و ته‌نانه‌ت هاوسه‌نگه‌ره كۆنه‌كه‌ی
واته گۆڕان به‌و جۆره له ڕۆژئاوا ناڕاوانن، نه‌ك هه‌ر
پاڵپشتیشی لێده‌كه‌ن به‌ڵكوو په‌یوه‌ندیه‌كی تۆكمه‌شیان
له گه‌ڵ په‌یه‌ده هه‌یه و چه‌ندین جار له زاری به‌رپرسان
و په‌رله‌مانتارانیانه‌وه داكۆكیان له شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان و
خۆبه‌ڕێوبه‌رایه‌تیه كاتیه‌كه‌ی كردووه.
ته‌نیا چه‌ند رۆژ دوای ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی په‌یه‌ده‌ی
به پاوانكار و هاوكاری رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د
ناوبرد، په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی په‌یه‌ده‌یان
له سلێمانی كرد و چاویان به نوێنه‌رانی ئه‌و حزبه و
سێ حزبی تری به‌شدار له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه كاتیه‌كه‌ی
رۆژئاوای كوردستان كه‌وت.
دوای ئه‌وه‌ش مه‌لا به‌ختیار، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌چوو پاڵپشتی خۆی بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه كاتیه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان دوپات كرده‌وه.
سه‌ردانی په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی بۆ نوێنه‌رایه‌تی په‌یه‌ده
له شاری
سلێمانی، به‌جۆرێك په‌رله‌مانتارێكی پارتی توڕه كرد، كه
ئه‌و سه‌ردانه‌ی ئه‌ندامانی حزبه هاوپه‌یمانه‌كه‌یانی به
پشتیوانی كردن له "رژێمی سته‌مكاری به‌شار ئه‌سه‌د"
ناوبرد.
له‌به‌رامبه‌ردا گۆران ئازاد په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی كه
ئه‌ندامی ئه‌و شانده بوو كه سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی
په‌یه‌ده‌ی كردبوو رایگه‌یاندبوو: "ئێمه به‌هه‌ندێك شتی نامه‌نتقی
تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن گوایه ئێمه پشتیوانی له ڕژێمه‌كه‌ی
به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ین، من پێم سه‌یره هێزێكی سیاسی وه‌ك پارتی
دیموكراتی كوردستان، به‌زه‌بری ده‌بابه‌ی به‌عس په‌رله‌مانی داگیركرد،
ئێستا باس له‌وه ده‌كات كه په‌یه‌ده دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ سوریا هه‌یه، سه‌یره پارتی بۆماوه‌ی (10) ساڵ گومرگی ئیبراهیم خه‌لیلی
خوارد و
بردی و سه‌دان كوڕی خه‌ڵكی له‌سه‌ر به‌كوشت دا، ئێستا قسه
له‌سه‌ر ئه‌وه بكات بۆیه پاڵپشتی په‌یه‌ده ناكات ،
گوایه گومرگ وه‌رده‌گرێت و ده‌بێته هێزێكی باڵاده‌ست، بۆیه پێم
وایه ئه‌م هێزه كه ماڵی خۆی له شوشه‌یه باش نیه به‌رد
له ماڵی خه‌ڵكی بگرێت
. "
له لایه‌كی تره‌وه و له وتارێكدا ، زانا عه‌بدولڕه‌حمان پارله‌مانتاری یه‌كێتی، ده‌ڵێت: له نێوان رۆژئاوا و باكور گرفتی گه‌وره‌ی پارتی و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه پێی وایه دانیشتن له گه‌ل به‌شار ئه‌سه‌د بۆ چاره‌سه‌ری كیشه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان تاوانی نه‌ته‌وه‌یه و قبوڵ ناكرێت، له‌كاتێكدا دانیشتن و خۆ بچوكردنه‌وه له ئاستی ئه‌ردۆغان ده‌ست كه‌وتی نیشتیمانیه‌و ده‌بێت
شانازی
پێوه بكه‌ین، ئه‌م دوو ڕووی سیاسه‌ت كردنه ته‌نها به‌خاتری
بیر ته‌سكی
حیزبی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانه.
جیاوازیه‌كان له تێڕوانیه‌نه‌كانی پارتی و یه‌كێتی سه‌باره‌ت
به رۆژئاوای
كوردستان هه‌ر به‌مه‌وه نه‌وه‌ستاون و رۆژانه ئه‌و
جیاوازیه به ڕاگه‌یاندنه‌كانیشیانه‌وه ده‌بینرێت،
جیاوازیه‌ك كه به ڕاده‌یه‌كه خوێنه‌ر یان بینه‌ر و بیسه‌ره‌كانیان
هه‌ست ده‌كه‌ن باسی دوو وڵاتی جیاواز ده‌كرێت.
پارتی به هۆی سنوری هاوبه‌شی ناوچه‌كه‌ی ژێر ده‌ستی
له گه‌ڵ رۆژئاوا و بوونی چه‌ندین حزبی هاوپه‌یمانی له‌و
پارچه، به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی زیاترن له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی
یه‌كێتی.
سه رچاوه : راديۆ نه وا