مستەفا شەفیق: سياسه تي پ ي د ھه ڵه يه.
مستەفا شەفیق شارەزایەكی كاروباری كوردستاني سوريا دەڵێ: "دەبوو پارتی یەكێتی دیموكراتی PYD بەر لەوەی شەرعییەتدان بە دەسەڵاتی خۆی رابگەیەنێت، تێگەیشتبا كە
تەنیا PYD لە باکوري سوريا نییە".
شەفیق رەخنەی لە لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كوردستاني سوريا
گرت و گوتی: "كۆمەڵێك
هەڵەیان هەن و تاوەكو ئێستا نەیانتوانیوە خۆیان رێكبخەن بۆ یەكخستنی نێو ماڵی
كوردی لە باکوري سوريا، بەڵام هەڵەی ئەوان بە مانای ئەوە نییە كە PYD راستە. ئەوەی PYD لە كوردستاني سوريا دەیكات
كۆمەڵێك تاكتیكە لەسەر بنەمای ستراتیژییەتێَكی هەڵە".
مستەفا سەبارەت بە هەبوونی ئیدارەی خۆڕێبەری PYD لە كوردستاني
سوريا دەڵێ: " پێشووتر ئێمە شانازیمان بەوەوە دەكرد ئەو ناوچانە ناوچەی دوور
لە شەڕن و ئارامییان تێدا هەیە، بەڵام ماوەی زیاتر لە 6 مانگە
بوونەتە هەرێمی شەڕی لایەنە توندڕەوە ئیسلامییەكان. سیاسەتی هەڵەی PYD وایكرد ئەو هێزانە لەو ناوچانە كۆببنەوە، هۆكاری ئەمەش ئەوە بوو PYD نەیهێشت بەرەی كوردی بەرفراوان بێت و وایكرد ئەو لایەنە ئیسلامییانە
فرسەت لەو كەلێنە ببینن".
سەبارەت بە حیزبە سیاسییەكانی ئه و ناوچانه ش گوتی: "ئۆپۆزیسیۆنی
كوردی لە كوردستانێ سوريا لە ئاستی كێشەی كورددا نییە، نە لەرووی رێكخستن و نە لە
رووی سەركردایەتیكردنەوە، ئەمەش هۆكارێكە بۆ ئەوەی PYD بەبێ
گەڕانەوە بۆ لایەنەكانی دیكە هەڵسوكەوت بكات و كێشەی كوردی لە كوردستاني سوريا
بە ئاراستەیەكی ترسناكدا ببات".