موعەمەر گولەر وەزیری ناوخۆی تورکیا، له باره ي چاره سه ري پرسي کوردي به دوور له ره وتي تێرۆر وتی‌، "چارەسەری پرسی کورد، پرۆژەی برایەتی ھەزار ساڵە‌و گواستنەوەی ئەو برایەتیەیە بۆ داھاتووه‌، رەنگە ھەندێ کەس لەو پرۆژەیە ناڕازی بن و نەیانەوێ ئەو قۆناغە بەو جۆرە بەردەوامبێ تا بەرژوەندی و داب و نەریتی رابردوویان لە دەست نەدەن. ھەڕەشە و مەترسییەکانی دیکە ھەر ھەموویان کۆتاییان پێ دێت."
گولەر زیاتر گوتی، "ئەوانەی ھەوڵ بۆ تێکدانی قۆناغی چارەسەر و پرۆسەی ئاساییکردنەوەی تورکیا دەدەن، چاککردنەوەیشی لە ملی ئەوانە. ئێمە وەکو حکومەت سورین لە سەر بەردەوامی قۆناغی چارەسەر، بەڵام ئەوانەی  قۆناغەکە تێکدەدەن دەبێ بەرپرسیارێتیش بگرنە ئەستۆیان. پێویستە لەو بوارەدا ھەر کەس بە ھەستی بەرپرسیارێتیی و گیانی لێبووردەییەوە ھەڵسوکەوت بکات. دەوڵەتیش دەبێ بە ھەر شێوەیەک گیان و ماڵی ھاووڵاتییانی خۆی بپارێزێ."
گوله ر له درێژه ي قسه کانيدا وتي "تا ئێستا پەکەکە ١٥% تا ٢٠%ی چەکدارانی لە ناو تورکیا بردووەتە دەرەوە، ئەو رێژەیەیش لە ئاست چاوەڕوانی ئێمەدا نییە. لە لایەکی دیکە ھەوڵ بۆ ئەوە دەدرێ کە رێژەیەکی زیاتر گەنجان بچنە نێو پەکەکەوە. بەڵام ئەگەر لە لایەکەوە داواکاریی دیموکراتی پێشکەش بکەی و لە لایەکی دیکەیشەوە پەیوەندییەکانت لەگەڵ رێکخراوی چەکداریی دا بەھێز بن ئەوا ھەڵوێستێکی بەوجۆرە دژی رۆحی قۆناغی چارەسەرییە. ھەمیشە گوتوومە ناکرێ تۆ بڵێی لە دەستێکمدا داواکاری دیموکراتیک ھەیە و دەستەکەی دیکەم چەک، ھەڵوێستێکی بەو جۆرە بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ رۆحی قۆناغی چارەسەریدا ناگونجێ."