تورکيا_ پ ک ک و کۆتايي پرۆسه ي ئمرالي
وڵامي تورکيا به قسه کاني ئۆجالان ئه وه نده توند بوو که سه ردێڕي راگه ياندنه کان کرا. ئه مه ش له وه ھات که ئۆجالان وتبووي با ئه وانه ي دێن بۆ ئمرالي له لايه ن سه رکرده کاني ب د په وه ھه ڵبژێردرێن.
له وڵامدا رەجەب تەیب ئەردۆغانيش وتي:" تەنیا حکومەت بۆی ھەیە بڕیار بدات کێ دەتوانێ سەردانی ئیمراڵی بکات و کێ ناتوانێت. چەند کەسێک دەڵێن دەبێ ئەو کەسە یا ئەو شاندە سەردانی ئیمراڵی بکا، یا ئەو کەسە سەردانی ئیمراڵی نەکا، لەو بوارەدا تەنیا و تەنیا حکومەتی تورکیا بۆی ھەیە بڕیار بدات. حکومەت بیەوێ شاند بەرەو ئیمراڵی بەرێ دەکات و نەیەوێ بەڕێی ناکات. کەس ئەو دەسەڵاتەی نییە ھیچ جۆرە نەخشەرێگایەک بۆ حکومەت و وەزارەتی داد دابنێ، پێويسته ھەر کەس سنووري خۆی بزانێت."
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌ردۆغان ، سه‌لاحه‌دین
ده‌میرتاش، سه رکرده ي پارتی ئاشتی و دیموكراتی رایگه‌یاند:"ئیمرالی ماڵی
خۆتانه با بۆخۆتان بێ، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی له‌نێو ئیمڕالیدایه هی ئێمه‌یه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له به شێکي ديکه ي قسه کاني
دا رایگه‌یاند بۆ تاوتوێكردنی ناوه‌ڕۆكی پاكێجی دیموكراتی پرۆژه‌كه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان
ده‌كرێت.ئه‌و خاڵانه‌ی
له‌نێو پاكێجی دیموكراتی دا ھاتوون، ده‌بێ له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆیان
له سه‌ر بكرێ، هه‌موویان پێكه‌وه روانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كه‌ین.