گالیس دێ کێرجۆڤا سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا ، بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، رایگەیاند کە بەدەنگی ٢٨ دەوڵەتی  ئەندامی یەکێتیەکە لیستی تیرۆر دروست دەکرێت و بڕيار نييه لە داھاتوویەکی نزیکدا ناوی PKK لەو لیستە ده ربھێندرێت.

جۆڤا له درێژه دا وتی دەوڵەتانی ئەندام بڕیار دەدەن، دەربارەی ئەوەی ناوی PKK لە لیستی تیرۆر دەربێنن یان نا. لەم قۆناغەدا ئەو مەسەلەیە لە رۆژەڤی ئێمەدا نیە. لە داھاتویەکی نزیکدا شتێک بەناوی دەرھێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی تیرۆر ناخرێتە بەر باس وەک چۆن بۆ ئەوەی رێکخراوێک بخرێتە ناو لیستی تیرۆر پێویستی بە ھەندێ پێوانەی تایبەتی ھەیە، بەھەمان شێوەش بۆ ئەوەی رێکخراوێک لە لیستی تیرۆر دەربھێنرێ پێویستی بە پێوانەی تایبەتە. ھەرکات PKK کۆتایی بەو کردەوانە ھێنا کە بەھۆیانە خراوەتە ناو لیستی تیرۆر، دەست لە توندوتیژی بەربدات و رێگای دانوستانی دیموکراتیانە بگرێتە بەر لە لیستی تیرۆر دەربھێنرێ. ئەگەر بگەینە ئاستی ئەو بڕیارە ھەڵبەتە پرس بە تورکیا دەکەین.

دێ کێرجۆڤا، رایگەیاند کە شێوازێکی پشتگیری یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەو پڕۆسەیە، ھێشتنەوەی فشارەکانیەتی لەسەر PKK، بۆ ئەوەی ئەو رێکخراوە پشتگیری ئەو پڕۆسەیە بکات ھەروەھا تا ھیچ رێگایەکی تری لەبەردەمدا نەمێنێ.لە مەسەلەی بەرەنگاربوونەوەی PKK، پشتگیری حکوومەتی تورکیامان کرد، ئەم رێکخراوەمان خستە لیستی تیرۆر. لە دژی ئەو رێکخراوە بە ئامانجی پشتگیری تورکیا ململانێمان بەردەوامە.