ئه وه ي ئاشکرا و روونه دواي شکست ھێناني پرۆسه ي ئمرالي سه رکرده کان و ئه نداماني ئه م فرقانه بوونه ته دوو ده سته وه و ھه ريه که و سازێک لێ ده ده ن. جه ميل بايک و داروده سته که ي ده ڵێن شه ڕ ده ست پێده که ينه وه ئه مه له کاتێکدايه که ھيچ توان و ھێزێکيان بۆ نه ماوه و گرووپي ديکه ش ده ڵێن پێويسته گفتوگوه کان درێژه بدرێن تا ئه نجاميان ھه بێت.

ئۆجالانيش له زيندان ده ڵێ سه رده مي شه ڕ و توندوتيژي نه ماوه. ئه ميش زياتر له 45000 که سي کوشت و ئێستاش گه يشتووه ئه و بڕوايه که ده بێت به گفتوگو چاره سه ر بێت. ھه ڵبه ت ئه م زۆرتر بۆ خۆي تێده کۆشێت که له زيندان ئازاد بکرێت که  ئه مه ش بۆ خۆي له شيمانه ده گمه نه کانه.

ھه ر ئه م کابرايه له دوايين ديداري له گه ڵ وه فده که ي ئه ردوگان وتوويه ھێشتا بێ ھيوا نه بووه و تێده کوشێت بۆ ئاشتي. باسيشي له داخستني ده روازه سنوورييه که ي سمێکا کردووه و بارزاني به زاڵم و سته مگه ر ناودێر کردووه.

له م ديداره دا ده ستوورێکيشي بۆ په ژاک ده رکردووه که ده بێت چه که کانيان دابنێن و به رێگاي ئاشتيانه و گفتوگو له گه ڵ سپاي پاسداران ھه ڵسوکه وت بکه ن. به ڵام پرسيار ئه مه يه که ئايا سپاي پاسداران ئاماده ده بێت له گه ڵ فرقه يه کي تێرۆريستي دا گفتوگو بکات؟