لهكوَمهلَهوه بوَ په‌ژاك
كوَمه‌لَه ولاَمي هه‌رِه‌شه و بوختانه‌كاني په‌ژاكي دايه‌وه
ماوه‌يه‌كه په‌ژاك به هيَرش بردنه سه‌ر كه‌سايه‌تييه سياسي و ناودار و حيزبه كوردييه‌كان، ده‌يه‌ويَ خوَي ناودار بكات و له‌ژيَر باري تيَروَر و توندوتيژي ده‌ربچيَت. چون په‌ژاك بوَ خوَشي تيَگه‌يشتووه كه له‌م ماوه كورته‌ي ته‌مه‌نيدا، ئه‌وه‌نده كاري ناژيرانه و تيَروَريستيانه‌ي ئه‌نجامداوه كه چيتر مندالَيَكيش راستييه‌كه‌يان ده‌زانيَت و به دژيان راده‌وه‌ستيَت. يه‌ك له‌و لايه‌نانه كه بووه‌ته ئامانجي هيَرشه‌كاني په‌ژاك، عه‌بدولاَ موهته‌دي و پارته‌كه‌ي. ئه‌وانيش به ليَدوانيَكي فه‌رمي له‌مالَپه‌ره‌كه‌ياندا ئه‌م بوختانانيانه به‌دروَ خستووته‌وه كه ئيَمه ليَره ده‌قي بلاَوكراوه‌كه‌تان بوَ ديَنين.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران |
|
Komala Party- Iranian Kurdistan |
|
|
|
|
|
|
|
|
|
راگەیاندنی سکرتارییەتی کۆمەڵە سەبارەت بە وەدرۆ خستنەوەی چەواشەکارییەکی پژاک
رێکه‌وتی ٣٠ مانگی ئاوریلی ساڵی ٢٠١١ نووسراوه‌یه‌ک بڵاو بۆته‌وه که له لایه‌ن کۆردیناسیونی 'پژاک' ه‌وه واژۆ کراوه. له به‌شێک له‌م نووسراوه‌دا ئاماژه به ناوی هاورێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتیری کۆمه‌ڵه کراوه و هێندیک قسه و قسه‌ڵۆکی بێ بنه‌ما و چه‌واشه‌کارانه خراوه‌ته پاڵی. هه‌ر چه‌ند هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی وه‌ک روخسارێکی ناسراو و جێگای متمانه‌ی گه‌له‌که‌مان، به‌م جۆره قسه و بالۆرانه خه‌وشێک له داوێنی نانیشێ، به‌ڵام ئێمه له‌م رێگاوه ئه‌م چه‌واشه کارییه گه‌وره‌یه‌ی پژاک له به‌ردەم بیروڕای گشتی به درۆ ده‌خه‌ینه‌وه و پێمانوایه پڕوپاگه‌نده‌ی له‌م چه‌شنه، دووره له ئه‌خلاقی سیاسی که تا ئیستا له نێو بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد دا، ته‌نانه‌ت له نێوان ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه‌ی که پێکه‌وه ناته‌با بوون، وێنه‌ی نه‌بووه. په‌نا بردن بۆ پروپاگه‌نده‌ی مه‌ترسیداری له‌م چه‌شنه، دووره له هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی. سکرتارییەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران |