ره نگدانه وه ي پاکێجه که ي ئه ردوگان
به‌شێک له‌و خاڵه سه‌ره‌کیانه‌ى پاکێجه‌که‌ى ئه‌ردۆغان
به‌م شێوه‌یه‌یه :
ـ هه‌ندێ له‌به‌نده‌کانى یاسای پارته سیاسیه‌کان
گۆڕانیان به سه‌ردا ده‌هێنرێ .
ـ ئه‌و پارتانه‌ى که له‌هه‌ڵبژاردندا رێژه‌ى له سه‌دا
(٣)ى ده‌نگه‌کان به ده‌ست بێنن، کۆمه‌کى دارایى حکومه‌تیان پێده‌درێت .
ـ پڕۆپاگه‌نده له‌کاتى هه‌ڵبژاردندا به زمانه‌کانى
دیکه‌ش به ره‌سمى ئاواڵا ده‌کرێت .
ـ سزاى تاوانى نه‌ژادپه‌رستى و تێکدانى ئاشته‌وایى
کۆمه‌ڵایه‌تى زیاد ده‌کرێت .
ـ یاساى خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه بگۆڕدرێت .
ـ
ناوى پێشووى گونده‌کان بگه‌ڕێندرێته‌وه
.
ـ داواکانى گۆڕینى ناوه‌کانى شار و ناوچه‌کان له‌به‌رچاو
بگیرێت .
ـ رێگا به به‌کارهێنانى له‌چکه له‌داموده‌زگاکانى
فه‌رمیدا بدرێت .
ـ دروشمى نه‌ژادپه‌رستى رۆژانه‌ى خوێندنگاکان هه‌ڵبگیرێت .
له پاکێجه که دا باس له وه کراوه که حكومه‌ت ده‌بێت
هاوكارییه‌كانی له‌سه‌دا 3 وه بۆ له‌سه‌دا 7 زیاد بكات.
ئه ردوگان له کۆتايي دا وتي: له‌شوێنێك چه‌ك قسه
بكات و كار به‌چه‌ك بكرێت، بیروڕا كاری پێناكرێ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیش به‌ڕێگای
چه‌ك و توندوتیژیی مه‌حاڵه. تائێستا ئه‌قڵی كوده‌تا له‌نێوماندا
ماوه‌و ئه‌مه‌ش مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه بۆ سیاسییه‌كان. ئه‌و كه‌سانه‌ی دژایه‌تی پێكهاته ئتنییه‌كانی
دیكه بكه‌ن یان ده‌ستوه‌ربده‌نه ژیانی كه‌سانی دیكه‌وه، له یه‌ك ساڵ تا دوو
ساڵ سزا ده‌درێن.
وته‌بێژی فه‌رمی حكوومه‌تي ھه رێمي له مباره يه وه ڕایگه‌یاند، "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌و پاكێچه‌ی دیموكراسی ده‌كات كه له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیاوه ڕاگه‌یه‌نرا. پێمان وایه ئه‌م پاكێچه هه‌نگاوێكی باشه به‌ره‌و دیموكراتیزه‌كردنی زیاتر و چه‌سپاندنی زیاتری بنه‌ما و پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسی له توركیا كه هه‌موو تاكێكی ئه‌و ووڵاته لێی سوومه‌ند بێت ".
به ڵام گوڵتان كشاناك هاوسه‌رۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به پاكێجی به‌دیموكراسی بوون رایگه‌یاند: "پاكێجه‌كه ئه‌وه نه‌بوو چاوه‌ڕوان ده‌كرا، توركیا گیرۆده‌ی حكومه‌تێكی تاكڕه‌و بووه، مافه‌كان زه‌وت ده‌كرێن و ئازادی له ژین و به‌شداربوون له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات‌دا بۆ هه‌مووان نییه، چاوه‌ڕێ بووین پاكێجه‌كه كێشه‌ی و گرفتی ئایینی عه‌له‌وییه‌كان چاره سه ر بكات، به‌ڵام له‌و باره‌یه‌وه شتێكی وامان به‌دی نه‌كرد."
سه رکرده کاني په که که ش ئه م پاکێجيانه به ياري منداڵان ناودێرکردووه و ده ڵێن ئه وه رێبازێکي ديکه يه بۆ فريوداني کوردان. ئه وه ي په که که چاوه ڕێ بوو ئه ردوگان نه يکرد و ئه مه به واتاي درێژه دان به کێشه ي تێرۆر و يا خود له ناوبردني بۆ ھه تا ھه تايي.