ئه‌ردۆغان / پاكێجی دیموكراسی و لەسەر خواستی ئیمراڵی و PKK نەنووسراوە
ئه‌گه‌رچی تا ئێستا ناوه‌ڕۆكی پاكێجی
حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ئاشكرانه‌كراوه، به‌ڵام میدیاكانی توركیا جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه،
ئه‌گه‌رچی ماوه‌ی دوو ڕۆژ كاتی ڕاگه‌یاندنی پاكێجی حكومه‌ته‌كه‌ی ئاكپارتی
ماوه، به‌ڵام باس له‌وه‌ده‌كرێت له‌ناو ئه‌و پاكێجه‌دا داواكارییه‌كانی گه‌لی
كورد له‌توركیاو باكوری كوردستان له‌به‌رچاوگیراوه‌و به‌شێكی زۆری داواكارییه‌كانیش
جێبه‌جێكراون، به‌تایبه‌ت به‌كارهێنانی پیته‌كانی ئه‌لفوبێی زمانی كوردی كورمانجی
كه بریتین له پیته‌كانی (W,X,Q).
(مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك) دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیا، له‌ساڵی (1928)و پاش ئه‌وه‌ی
ئه‌لفوبێی عه‌ره‌بی زمانی توركی عوسمانی بۆ ئه‌لفوبێی لاتینی گۆڕی، به‌دانانی
یاسایه‌ك به‌كارهێنانی سێ پیتی (W,X,Q) ئه‌لفوبێی كوردی كورمانجی كه له‌زمانی
كورمانجی زۆر به‌كارده‌هێندرێت قه‌ده‌غه‌كرد.
بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ٣٠-ی ئەیلولی ٢٠١٣ کاتژمێر ١١-ی
سەرلەبەیانی
له‌لایه‌ن رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک وەزیرانی تورکیاوه پاکێجی دیموکراتیزاسیۆن
ڕابگەیەنرێت.
ده گوترێت راگه‌یاندنی پاکێجه‌که لە بینای نوێی
سەرۆک وەزیران ده‌بێت و له‌هه‌مان کاتدا وەرده‌گێڕدرێته سەر هەردوو زمانی
ئینگلیزی و عەرەبی.
گوڵتەن كشاناك هاوسەرۆكەكەی پارتی ئاشتی و دیموكراسیBDP له
مباره وه گوتی "بەداخەوە ھەمووان گومانمان ھەیە پاكێجی دیموكراسی وەڵامی
داخوازییەكانی گەل بداتەوە".
كشاناك گوتیشی "بۆ بەرەو پێشبردنی پرۆسەی ئاشتی زۆر شت ھەن پێویستە بكرێن، چاوەڕوان دەكرا ئەم پاكێجە دوای ئەنجامدانی گفتوگۆكردن لەگەڵ رای گشتی و گەلی كورد ئامادە بكرێ و وەڵامی پێداویستییەكان بداتەوە، بەڵام AKP ئەم رێگەیەی ھەڵنەبژارد. پاكێجەكەی بەگوێرەی بەرژەوەندیی خۆی ئامادەكردووە".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك وەزیرانی توركیا رایگەیاند "پاكێجی دیموكراسی كارنامەی AKPیە و لەسەر خواستی ئیمراڵی و PKK نەنووسراوە".