پاكێجی دیموكراسی
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا ره‌جه‌ب
ته‌یب ئه‌ردۆغان له لێدوانێكدا وتوويه به
نیازین پاكێجی دیموكراسی هه‌فته‌ی داهاتوو و له رۆژی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا كه ده‌كاته
دووشه‌ممه له ئه‌نقه‌ره بۆ ڕای گشتی بخوێنینه‌وه.
ئه‌ردۆغان ووتیشی: ئێمه هیچ لارییه‌كمان له دیموكراسی نییه و هیچ پاكێجیشیمان
نییه له كه‌سی بشارینه‌وه و به‌پێی باش بوونی هه‌لومه‌رجه‌كان یه‌كه به یه‌كه
هه‌موو قه‌ده‌غه‌كانمان لابرد و به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و پاكێجه‌ش لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ
له قۆناغی 11 ساڵی داهاتوودا ده‌كه‌ینه‌وه.
ووتیشی: له كاتی بلاَوبونه‌وه‌ی پاكێجی دیموكراسی ڕای گشتی گفتوگۆی له‌سه‌ر
ده‌كات و ده‌چێته په‌رله‌مانه‌وه و به پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆنمان راگه‌یاندوه با
به ده‌ستورێكی نوێوه بكه‌وینه هه‌مواركردنه‌وه‌یه‌كی نوێ، ئه‌گه‌ر هاوڕابن له‌گه‌ڵمان
ئه‌وا ده‌ستوری نوێ له ماوه‌ی 15 رۆژ دا ته‌واو ده‌بێت، ته‌نانه‌ت با مانگێكیش
بێت.