ده ميرتاش و بوڵدان ئه مڕۆ له سه ر ئيزني به رپرساني ميتي تورکيا نامه راستکراوه که ي ئۆجالانيان به ده ستي ميتي ئه م وڵاته گه يانده قه نديل. ئه مه ده يه مين جاره که ئه م دوانه  به ده ستوري ئه ردۆگان سه رداني ئمرالي ده که ن و چاويان به ئۆجالان ده که وێت.

تورکيا زۆر له مێژه رێگا به پارێزه راني ئۆجالان نادات بڕۆن و ئۆجالان ببينن به ڵام له و کاته وه ئه م قۆناخه ده ستي پێکردووه ئه م ده يه مين جاره  ئه مانه سه رداني ده که ن. شاياني باسه له م کاته دا چه ند جارێکيش براکه ي ئۆجالان سه رداني کردووه.

ئه مجاره ئۆجالان له به رده وامي قۆناخه ده ڵێت ئه مه  له کاتێکدايه که جه ميل بايکي سه رکرده ي په که که ئه م قۆناخه ي راگردووه و ئه مه توڕه ي ئۆجالاني خوڵقاندووه چونکه ئه م ياري بۆ ئه وه ده کات زۆتر له وێ ئازاد بکرێت به ڵام بايک ھه ر يارييه که ده شێوێنێت.

له م دوايانه وتي با که س نه رواته قوتابخانه ئه مه ش به نيشانه ي نارازي بوون به سياسه ته کاني تورکيا. به ڵام که س گوێ بۆ شل نه کرد و ھيچ بايه خێکيان بۆ قسه کاني دانه نا. ئه مه  يه که مجار نييه په که که به م جۆره بێ که س و کار ده مێنێته وه  و که س لاي بۆ ناکاته وه.

له درێژه ي ئه م بابه ته دا بوله نت ئاره نچ جێگري سه رۆک وه زيراني تورکيا وتويه با کێ ده يه وێت زماني کوردي فێر بێت بڕوا بۆ ھه رێمي کوردستان و له وێ فێر بێت. وتوويه ئێره شوێني ئه م گاڵتانه  نييه و زماني کورديش ناتوانێت وڵامده ره وه ي وانه کاني بيرکاري کيما و... بێت. ئاڵتان تانيش له سه رکرده کاني ب دپ يا باشتر بڵێين په که که  له تورکيا به توندي وڵامي ئارنچي داوه ته وه به ڵام به تورکي. ئاڵتان وتوويه ئێمه ناڕۆين و لێره ده خوێنين. سه ير ئه مه يه قسه کاني به تورکي کرد و نه يتواني وشه يه کيش به کوردي قسه بکات.