به گوێره ي ئه و ھه واڵانه ي که له راگه ياندنه کاندا بڵاو کراوه ته وه چه ندرۆژ پێش ئێستا له نزيکي سنووره کاني مه ريوان چه کدراره کاني په ژاک ته قه يان له پێشمه رگه کاني ديموکرات کردووه و راوي ناون. ده گوترێت پێشمه رگه کان ته قه يان نه کردووه به ڵام چه کداره کاني په ژاک تا زۆرێک وه دويان که وتوون و ته قه يان لێکردوون و ئه وانيش بۆ خۆ پاراستن به س ھه ڵھاتوونه.

له ھه وڵه کاندا ھاتووه چەند تیمێکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەکانی دەوروبەری مەریوانی لەلایەن چه کداره کاني  پژاکەوە دەدرێنە بەر دەسترێژي گولله.

له درێژه ي ھه واڵه کادا ھاتووه لە چەند رۆژی رابردوو لە کاتێکدا چەند تیمێکی پێشمەرگەکانی حدک لە لە ناوچەی "سوورێن"ی شاری مەریوان لە گەران دابوون، که  لەلایەن دەستەیەکی چه کداري پژاکەوە دەسترێژیان لێدەکرێ، بەڵام پێشمەرگەکانی حدک لایەنەکەی بەرامبەرەکەیان دەناسن‌و بەبێ وەڵامدانەوەی بەرامبەر ناوچەکە بەجێدێڵن. بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو دەسترێژێیە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

له مباره يه وه ئەندامێکی سەرکردایەتیی حدک ئه م ھه واڵه ي پشتراست کرده وه و وتيشي که ئه مه يه که مجار نه بووه که په ژاک ته قه يان لێ ده کات و له مه  به دواشه وه ئه وانيش بێده نگ نابن و وڵامي توندي په ژاک ده ده نه وه.

شه ڕي نێوان په ژاک له گه ڵ ديموکرات و کومه ڵه له و رۆژاني سه ره تاي ھه ڵبژاردني کۆمێته ي به ڕێوه بردني کونگره ي نه ته وه يي له ھه ولێر ده ستي پێکرد. ئه وه ش له  به ر ئه وه  بوو که ئه م پارتانه ده ڵێن په ژاک سه ربه خۆ و ئێراني نييه و ھيچ شووناسێکي نييه بۆيه ناکرێت له کونگره  به شدار بێت.