کۆنگره ي نه ته وه يي يان فرقه يي؟
حاجی ئەحمەدی له وڵامي ئه م پرسياره که کومه ڵه و ديموکرات دەڵێن، پژاك با داوای كورسی خۆی پەكەكە بكات، ده ڵێت: ئەوەڵەن پژاك داوای كورسی لەهیچ لایەنو حزبێك ناكات، دوەمین كۆنگرەی نەتەوەیی مەیدانی حزبو حزبایەتی نیە، كۆنگرەی نەتەوەیی دامودەزگایەكی نەتەوەییە، سێهەم ئەوانەی كە خۆیان بەلایەن دادەنێن، ئەوانە چەند جەماعەتێكی پەنابەرن كە لەباشوری كوردستان لەكامپەكانی كۆیەو زڕگوێز دەیانحەوێننەوە، ئەوانە لەبەر شەڕی یەكتری، نە بیریان لەكۆنگرەی نەتەوەیی كردۆتەوەو نە دەزانن كۆنگرەی نەتەوەیی مانای چیە، ئێمە پێمانوایە كە پەنابەریش مافی ئەوەی هەیە لەكۆنگرەی نەتەوەیی بەشداربن، چونكە ئەوانیش بەشێكن لەكۆمەڵگای كوردی، بۆیە ئامادەین كە لەچوارچێوەی كۆنگرەی نەتەوەییداو بۆخاتری پێكهاتنی كۆنگرە ئەوشێوە بۆچونو لێدوانانە لەسەر نەزانیو لێقەوماویان حیساب بكەین.
حاجی ئەحمەدی له باره ي دوژمنايه تي ئه م لايه نانه وه له گه ڵ په ژاکدا ده ڵێت: ئەوەلەن دوو حزبە كلاسیكە کاني کوردستاني ئێران (دیموكراتو كۆمەڵە) كە پەنابەربون لە ھه رێمي كوردستان، بونەتە 10 دوازدە لەت، ئەوانە پێنج لەت لەو 10 دوازدە لەتەن، هەمویان شەڕی یەكتردەكەن، هیچیان یەكتریان قبوڵ نیە، بەڵام بۆ شەڕی دژی پژاك پێشخۆیان دەدەنو كۆیاندەكەنەوە، كارو خەباتی ئەو لەتە حزبانە تەنیا شەڕی دژی پژاكە، هەربۆیە بەخێویان دەكەنو دەیانحەوێننەوە.