نیزامەدین تاش (بۆتان)، يه کێک له سه رکرده پێشووه کاني PKK و سەرۆكی ئێستاي پارتی دیموكراتی وڵاتپارێزانی كوردستان PWD، باسی دژایەتیییكانی PKK دەكات بۆ كادیرە جیابووەوەكانی. لە رۆژی 23/8/2013 لە شارۆچكەی كۆیە به ده ستووري جەمیل بایك، سه رکرده ي ئێستاي په که که ھێرش کرايه سه ر تاش و گرووپه ھاوڕێيه که ي که له ساڵي 2003 له په که که  جيا بوونه وه. 

نیزامەدین تاش له مباره يه وه  وه ھا ده دوێت: بەگوێرەی زانیارییەكانمان مانگێك لەمەوبەر نەخشەی ئەو تاوانەیان داناوە. لەدوای دوايين كۆنگرەی PKK بڕیاری كوشتنی ئێمەیانداوە. بۆ ئەمەش هێزی تایبەتییان رەوانەی كەمپی مەخمور كردبوو. لەنێو ئەو هێزەدا تیمێكیان بۆ وێنەگرتن و كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر ئێمە رەوانەی دەوروبەری ماڵەكانمان كردبوو. بەگوێرەی دانپێدانانی ئەو كەسەی بە برینداری گیراوە، فەرمانیان پێكردوون کە منداڵەكانیشمان بكوژن.

تاش له وڵامي ئه م پرسياره  که  بۆ په که که لێتان ده ترسێت ده ڵێ: گەل دەڵێ ئەمڕۆ ئێوە دەڵێن كێشەی كورد بە سیاسەت چارەسەر دەبێت، بەڵام ئەو سەركردانەی لە ئێوە جیابوونەوە، بەر لە 10 ساڵ ئەو قسەیەیان دەكرد. باشە ئەگەر وایە، بۆچی لەناو ئەو 10 ساڵەدا بە هەزاران جوانتان بەكوشتدا؟ بایك دەیەوێ پرۆسەی ئاشتی لەبارببات. ئەوەی لە مێشكی بایكدا پەنگ دەخواتەوە، مردنێكی سەربەرزانەیە. لەنێو خۆیاندا گفتوگۆ دەكەن، دەڵێن دەوڵەتی توركیا ئۆجەلانی خستووەتە ژێر دەستی خۆی، دەخوازێ لەڕێی ئەوەوە بگاتە ئامانجەكانی، ئێمە ئەوە قبووڵ ناكەین. دیسان ئێرانیش رۆڵي لەو مەسەلەیەدا هەیە. فشار دەخاتە سەر بایك. لە سەرەتای پرۆسەكەدا بڕیاروابوو تاوەكو ئەیلوول هەموو شتێک تەواو ببێ، بەڵام تازە بە تازە جەمیل بایك دەڵێ تاوەکو 15ی تشرینی یەكەم كشانەوەی گەریلا تەواو نابێت. ئیدی زستانی بەسەردا دێت، بەمەش PKK تاوەكو بەهاری داهاتوو ناتوانێ بكشێتەوە. تاوەکو ئەو كاتەش چەندین فاكتەری دیكە دێنە پێشەوە، لەوانەیە پرۆسەكە لەبارببات. 

تاش جياوازي تێرۆرکردنه که ي خۆي له گه ڵ کاني يڵماز وه ھا باس ده کات: كانی یڵماز خۆی ئامادە دەكرد بچێتە ئەوروپا، PKK هەستی بەوە كرد، مەزەندە دەکرێت MİT زانیاریی دابێتە PKK. كانی یڵماز لە ئەوروپا ناسراو بوو. تایبەتمەندیی دیپلۆماتكاریی هەبوو، لەنێو جەماوەری كورددا لە ئەوروپا خۆشەویست بوو، ئەگەر گەیشتبایە ئەوروپا، هاوسەنگیی رێكخراوەیی دەگۆڕی. بۆیە بەر لە چوونی، كوشتیان. واتە بە كوشتنی كانی، رێگەیان لێگرتین لە ئەوروپا بەهێزببین. ئەمڕۆش لە کوردستاني تورکيا پرۆسەیەكی نوێ دەستپێدەكات، ئێمەش دەستی خۆمان دەخەینە ناو ئەو پرۆسەیە. بەرلەوەی دەستی خۆمان درێژ بكەین، PKK هەوڵیدا دەستمان ببڕێت.