دوابه دواي کوژراني ئه و دوو چه کداره ي په ژاک له ناوچه سنوورييه کاني سه رده شت ديموکرات ھه ردوو چه کداره که ي به قاچاقچي ناودێر کرد و ئه مه ش شه ڕێکي گه رم و گوڕي له نێوان ھه ردوو لايه ن نايه وه. ھه رچه ند سه ره تا به س باسي باڵي ديموکراتي مسته فا ھيجري ده کرا به ڵام دواتر ئه و باڵه که ي ديکه ي ديموکراتيشي تێکه وت و ئێستا ھه موويان (دوو باڵه کي ديموکرات و سێ باڵه که ي کۆمه ڵه) دژ به په ژاک راوه ستاون و بۆته شه ڕه راگه ياندن.

په ژاکيش که به توندي وه ڵامي ئه م پارت و لايه نانه ي دايه وه ئه وجار نه يتواني به رخوه داني بکات و گۆڕه پانه که ي به جێ ھێشت بۆ لايه ني به رانبه ر. ھه ربۆيه له نووسراوه يه کدا بيانووي بۆ ئه م شکسته ي ھێناوته وه و ئه م کرده وه يه ي به ئيشي بێ که ڵک و ياري کۆماري ئيسلامي ئێران ناودێر کردووه و ئه م پارت و لايه نانه شي به به کرێگيراوي ئێران ناودێر کردووه.

لە چەند رۆژی رابردووداو سەرکرده کاني  پژاک لە دوو وتووێژی تەلەویزیۆنی جیاواز‌دا هێرشێکی توند کرایە سەر حیزبی دێموکرات‌و کۆمەڵە و قورسایی هێرشەکانیشیان بە تایبەت دژ بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

ئەگەرچی لایەنگرانی پژاک و حیزبەکانی دیکە بەردەوام لە شەڕەدندووکە دان بەڵام ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا دەستی پێکردووە دوای وتەکانی رەحمانی حاجی ئەحمەدی سەرۆکی پژاک دەستی پێکرد کە لە تەلویزیۆنی نەورۆزی زمانحاڵی پژاک، حیزبەکانی رۆژهەڵاتی بە کەمپ نشین، سواڵکەرو تەمبەڵ ناو برد.

شیاوی وەبیرهێنانەوەیە کە لە کاردانەوەیەک‌دا سەبارەت بە لێدوانەکانی پژاک، خالید عەزیزی سکرتێری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی کادرو پێشمەرگەکانی حیزبەکەی‌، بەرپەرچی لێدوانەکانی پژاکی دایەوەو وتی: "ئەگەر ئەو قسانەی سەرۆکی پژاک تەنیا بەرهەمی کەف‌و کوڵی شەخسی خۆی بێ، ئەوە دەبێ پەکەکەو پژاک وڵامدەر بن، بەڵام ئەگەر سیاسەتی پەکەکە بێ‌و بە پژاکی بکات، ئەوە ئێمە بێدەنگ نابین. وتیشی کە ئەوە قەزیەی دێموکراتە بەگشتی کە دەبێ بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەکەی دیکە (حدکا) قسەی خۆمان بکەین‌و ئەگەر پێویست بکا زۆر بە راشکاوانە بە خەڵک دەڵێین کە پژاک چ سیغەیەکە".