بڕياره له ئاينده يه کي نزيکدا کونگره ي نه ته وه يي له ھه ولێر به رێوه بچێت. له سه ره تاي مه راسمي به ڕێوه بردني ئه م کونگره دا باس له ھه ڵبژاردني کوميته ي ئاماده کار کرا و وا بڕيار بوو 21 که س وه ک کوميته ي ئاماده کارھه ڵبژێردران که له م نێوانه دا پارت ولايه نه کاني کوردستاني ئێران بۆ ھه ڵبژاردني ئه و 5 که سه ي که بڕياربوو وه ک به شدار له  کوميته ي ئاماده کار دا به شدار بن که له سه ر ئه م ھه ڵبژاردنه بوو به  شه ڕيان.

به مه به ستي چاره سه رکردني ئه م کێشه يه له نێوان پارت و لايه نه سياسييه کاني کوردستاني ئێران ھه مووياني کۆ کرده وه و قسه ي بۆيان کرد به ڵام بێ ئاکام بوو. کومه ڵه و ديموکرات په ژاکيان پێ قبوڵ ناکرێت و ده ڵێن په ژاک ھه رئه و په که که يه و ھيچ سه ربه خۆيه کي نييه و ئێرانيش نييه. په ژاکيش به توندي وڵامي ئه م ھه ڵويسته ي دايه وه و ھه ربۆيه بوو به شه ڕيان له گه ڵ ئه م پارتانه.

ھه رچه نده قبوڵ نه کردني يه کتري ئه م پارتانه له گه ڵ په ژاک ريشه و کۆکێکي کۆني هه يه به ڵام ئه م رۆژانه ئه م دوژمنيه تييه زۆرتر په ره ي سه ندووه تا ئاستێک پێش که وتووه که په ژاک رێگاي به پێشمه رگه کاني ديموکرات نه داوه له قه نديل بڕۆنه سه ر گۆڕي کوژراوه کانيان. په ژاک وتوويه قه نديل شوێني ديموکرات نييه.

ئه م دوژمنايه تييه بۆ سه ره تاي دامه زراني په که که  به ده ستي ئۆجالان ده گه ڕێته وه که ته واوي پارت و لايه نه کاني کوردي به به کرێگيراو و دواکه وتوو ناودێرکرد و بۆيه له سه ره تاوه له گه ڵيان به شه ڕ ھات. دواتر له ساڵاني 1992 تا 1997 له گه ڵ ماڵباتي بارزانييه کان و پارتي ديموکراتيش شه ڕي کرد. له ساڵي 2000يش له گه ڵ يه کێتي به شه ڕ ھات. ئێستاش له سوريا له گه ڵ پارته کاني ئه م ناوچانه به شه ڕ ھاتووه و رێگا به ھيچيان نادات خه بات بکه ن.

په ژاکيش وه ک په که که ي ئێران ھه ر له سه ره تاوه له گه ڵ کۆمه ڵه و ديموکرات سه ري له جي گێڕاو و ده ستي به دوژمني له گه ڵيان کرد. ئه وانيش به رده وام وڵامي دوژمنايه تييه که ي په ژاکيان داوه ته وه. بۆيه ئێستاش کۆمه ڵه و ديموکرات په ژاک به پارتێکي کوردي ئێران نازانن و پێيان وايه به شێکه له په که که  که  بێ ئيزني په که که ناوێرێ ئاويش بخواته وه چ بگات به وه ي وه ک پارتێک خه بات بکات.

ئه مه له کاتێکدايه که ئه م پارتانه ش له لايه ن که سه وه  ھه ڵنه بژێرداون که ئێستا خۆيان نوێنه ري کوردي ئێران ناودێرده که ن. به ڵام کورداني ئێران ھيچ کات ئه م پارت و فرقانه يان به  نوێنه ري خۆيان نه زانيوه جا ئێستا چۆن ئه مانه خۆيان به نوێنه ري کورد ناودێر کردووه؟

ئه م پرسياره ش ھه يه که ده بێت ئه م کونگره به م ھه موو کێشه و گرفتانه وه چۆن بێت و چۆن ئه نجام بگرێت؟ ئايا زۆرتر له سه ر ره وتي بارزنييه يا ئۆجالان يا ھيچيان؟