ئامانجه کاني پارتي و يه کێتي له قه نديل
وه‌فدێكی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی
كورد سه‌ردانی قه‌ندیلیان كرد و چاویان به سه رکرده کاني په که که که وت. ئه م وه‌فده پێکهاتبوو له سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، كه‌مال كه‌ركوكی سه‌ردانی
قه‌ندیلیان كرد و چاویان به جه‌میل بایی، روناهی سه‌رحه‌د و زه کي كه‌وت.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له په‌یجی تایبه‌تی
خۆی رایگه‌یاندووه: "وه‌فده‌كه
باسیان له كاری لیژنه‌ی ئاماده‌كاری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد كرد و جه‌میل
بایكیش كۆنگره‌كه‌ی به هه‌نگاوێكی مێژوویی و گرنگ وه‌سفكردووه".
سه‌عدی پیره راشیگه‌یاندووه: "وه‌فدی
لیژنه‌ی ئاماده‌كار جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه ئه‌م كۆنگره‌یه پشتیوانی له
هه‌موو هه‌وڵێكی ئاشتی ده‌كات بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش له ناوچه‌كه و رێگرتن له
خوێن ڕشتن. له ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌دا هه‌ر دوولا تاوانی
كوشتن و بڕینیان له كوردستاني سوريا مه‌حكوم كرد و به پێویستیان زانی هه‌وڵه‌كان
بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ رێگرتن له‌و په‌لامارانه‌ی گرووپه ئیسلامییه‌كان ده‌یكه‌نه سه‌ر
گه‌لی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان. "
كەمال كەركووكی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانيش له مباره يه وه ئاماژه ي به وه دا که سەبارەت بەم گرژیانەی ئەم دواییەش كە لە نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پەكەكە روویاندان كەلەسەر گوتارێكی جەمیل بایك بوو لە رۆژنامەی ئازادی وڵات و تیدا رەخنە لە هەڵوێستی پارتی گرت لەسەر مەسەلەی دەروازەی سێملكا كە باشووری كوردستان و كوردستاني سوريا پێكەوە دەبەستێت و وتيشي:"بڕیارماندا ئەو بابەتە كۆتای پێبهێت و كۆتای پێهات.
ئه مه له کاتێکدايه که باس له چۆنييه تي پێداگري په که که بۆ ئه وه ي له کۆنگره ي نه ته وه يي دا خۆي ھه وسار به ده ست بێت و پارت و گروپه کاني ديکه ش ئه مه يان پێ په سه ند ناکرێت. په که که ده يه وێت وێنه ي ئۆجالان ھه ڵواسرێت و ئاڵاي ئه م فرقه بێت و پارتي و يه کێتيش ئه مه يان پي په سه ند ناکرێت.
ئه م سه ردانه ش له راستيدا بۆ ئه وه بوو که بزانن په که که چ به رنامه يه کي ھه يه و ده يه وێت چي بکات. بايک به دواين نووسيني که تێدا باسي له به شداري بارزاني له گه له کۆمه ي کوردستاني سوريا کردبوو و به م کاره ش ويستي بڕێک پارتي بێنێته سه ر رێگاي خۆي. به ڵام له ئێستاوه پارتي و يه کێتي وتوويانه رێگا ناده ين په که که وه ک چۆن له سوريا ته ک ڕه وي ده کات و رێگا به لايه نه کاني ديکه نادات لێره ش وه ھا بکات. ھه رچه ند ده يه وێت له ئێستاوه بيشێوێێنت به ڵام په که که ش نه بێت کونگره ھه ر به ڕێوه ده ڕوات.