ريشهي دوژمنايهتي پهژاك لهگهلَ گهلي كورد دا
پهژاك بو دوژمنايهتي كوردان دهكات؟
ئهم روَژانه پهژاك لهههفتهنامهي ئهلَترناتيوي خوَيدا باسي لهشهري تايبهت و تيمه دژه پهژاكهكان كردووه. لهم ههفتهنامهيهدا كهسايهتييه بهناوبانگهكاني كوردستان وهك جهلال تالَباني، مهسعود بارزاني، مستهفا هيجري، عهبدولاَ موَهتهدي، عهبدولاَ حهسهن زاده، عيرفان قانعي فرد، راگهياندنه فارسي زمانهكاني ههندهران و...كهوتوونه بهر زهبرو پهلاماري پهژاكهوه. ئهم فرقهيه ههموو ئهم كهسايهتي و لايهنانهي به دوژمن داناوه و بوَختاني هاوكاري لهگهلَ دهولَهتي ئيَران دژ به پهژاكيان لهپال دهخات.
ئهمه يهك له تاكتيكه سهرهتاييهكاني پهژاكه كه ههموو كهسايهتي و لايهنهكان به دوژمن و بهكريَ گيراو دهزانيَ و به تهنيا خوَي به كوردي راسته قينه دادهنيَت كه گهلي كورديش ئهو وهك راستينهي خوَي ياني تيَروريست دهناسيَت. پهژاك دهبيَ چاك بزانيَ كهسايهتييه بهناوبانگهكاني كوردستان به چوار قسهي پروپووچ و بيَ بنهماي ئهوان لهميَژووي كوردايهتيدا ناسريَنهوه؛ بهلَكو ئهوهي كه مهحكوومي لهناوچوون و سرينهوهيه ههر خودي پهژاكه. ئايا به گووتني ئيَمه تيَروَريست نين، چيتر تيَروَريست نيت؟ تيَروَر تيَروَره و ئهگهريش ئهم كهسايهتييه بهناوبانگ و روَشنبيرانهي كورديش باسي نهكهن، گهلي كورد بوَ خوَي دهزانيَت كيَ كورده و كيَ دژي كورده.
خالَيَكي ديكهي زهق كراو لهنيَو ئهم ههفتهنامهيهدا، جاشي راگهياندنييه. پهژاك لهدونياي ئهنترنيَت و نوسين رقي ههيه و زوَر تهنگاو دهبيَت، بوَيه دهيهويَ بهم قسه و دهسته واژانه، روَشنبيران تهحريك بكات كه راستييهكانيان ئاشكرا نهكهن و رووي تيَروَريستي و دژهكورديان بوَ گهلي كورد و دونيا ئاشكرا نهكهن. بهلاَم دهبيَ پهژاك چاك بزانيَت كه روَشنبير لهههر ههلومهرجيَك دا بهرپرسياري خوَي پيَك ديَنيَ و بهو قسه بيَ بنهمانهي ئيَوهش كاريگهر نابيَت و ههر راستيه چهواشهكانتان بوَ گشت دونيا روون و ئاشكرا دهكات.