ئه وکاتانه ي که پ ک ک له سنوره کاني باشووري تورکياوه شه ڕي ده کرد باس له پرۆسه ي ئاشتي کرا و بڕيار بوو پ ک ک چه کداره کاني بگوازێته وه  بۆ باکووري ئێراق و ھه رێمي کوردستان. به ڵام ده گوترێت پ ک ک ئه و چه کدارانه ي که له تورکياوه ده يانکێشێته وه ده يانێرێت بۆ باکووري سوريا و له راستيدا ناوه ندي شه ره کاني له شرنه خه وه گواستووته وه  بۆ شاره کوردنشيينه کاني باکووري سوريا و ئێستاش به ته مايه له وێ ھه رێمێکي وه ک ھه رێمي کوردستاني ئێراق دابمه زرێنێت.

له م باره يه وه سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی توركیا پێ وايه دروستبونی‌ حكومه‌تی‌ كوردی له‌ باكوری‌ سوریا ، ده‌بێته‌ هۆی‌ پارچه‌بوونی توركیا.
ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی توركیاش رایگه‌یاند:  دروستبونی‌ هه‌رێمێكی كوردی كه‌ خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی‌ خۆماڵی‌ بێت له‌ دوای‌ عێراق، كاریگه‌ری‌ خراپی له‌سه‌ر توركیا ده‌بێت.دروستبونی‌ حكومه‌تی ئۆتۆنۆم له‌ خۆرئاوای‌ كوردستان ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئاستی خواست و داواكاریه‌كانی كورد به‌رزتر بێته‌وه‌.
شایانی باسه‌ پێشتر گه‌وره‌به‌رپرسانی رۆژئاوای كوردستان رایانگه‌یاندبوو كه‌ له‌ خۆ ئاماده‌كردندان بۆ راگه‌یاندنی سیستمی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و داڕشتنی ده‌ستور و باسیشیان له‌وه‌كردبوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كی كاتی راده‌گه‌یه‌نن.
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ توركیا هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی بانگهێشتی ئه‌و وڵاته‌ كردبوو.
به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز به‌رپرسانی توركیا هۆشداریان داوه‌ته‌ ساڵح موسلیم له‌ باره‌ی راگه‌یاندنی هه‌رێمێكی ئۆتۆنۆم له‌ رۆژئاوای كوردستان.