عوسمان ئۆجه‌لان / جه‌میل بایک كه‌سێكی موحافیزكاره‌و پیاوێكی ستالینییه.
عوسمان ئۆجه‌لان براي سه رکرده ي به ندکراوي په که که وپه ژاک له دوورگه ي ئمرالي له باره ي گۆڕانکارييه کاني ئه م دواييه له کۆنگره ي په که که دا ده ڵێت: په‌كه‌كه هه‌مو كاتێك دو رێبازي جياوازي تێدا ھه بووه يه کيان ناسوناگيزمه و ئه وي ديکه شيان سۆشیالیستی چه‌پ. خه‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌و خه‌تی چه‌پ له‌ناو په‌كه‌كه‌دا له‌ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی 1990دا سه‌ریهه‌ڵداو هه‌ردو خه‌ته‌كه‌ش له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابون ببن به‌ده‌سه‌ڵاتداری ناو په‌كه‌كه، هه‌ردوكیشیان به‌یه‌كه‌وه كاریانده‌كرد، له‌ساڵی 1993ه‌وه خه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌سه‌ڵاتداربوه له‌په‌كه‌كه‌دا، به‌ڵام له‌م كۆنگره‌ی نۆیه‌مه‌دا گۆڕانكارییه‌ك كه‌وته هاوكێشه‌كه‌وه، ئێستا خه‌تی چه‌پ ده‌سه‌ڵاتداره، چونكه جه‌میل بایک كه كه‌سایه‌تیێكی چه‌په‌و سه‌ر به‌خه‌تی چه‌پی ناو په‌كه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م كۆنگره‌یه عه‌له‌وییه‌كانی ناو په‌كه‌كه‌شی هێنایه پێشه‌وه، له‌ناو په‌كه‌كه گروپێكی مه‌زهه‌بی عه‌له‌وی هه‌یه كه نزیكی هه‌یه له‌گه‌ڵ چه‌په‌كان، ئه‌وان لاوازن به‌ڵام هه‌ردو گروپی چه‌پ‌و گروپی مه‌زهه‌بی عه‌له‌وی پێكه‌وه رێكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه ده‌سه‌ڵات، بۆیه ده‌توانم بڵێم ئه‌م دو گروپه ده‌یانه‌وێت گروپی نه‌ته‌وه‌یی لاوازبكه‌ن، ھه روه ک چۆن کارايلانيان له کۆنگره لادا و جه‌میل بایک و به‌سێ هۆزات بوونه سه رکرده و ده‌سه‌ڵاتدار. ئه مه به واتاي ده سه ڵاتي عه‌له‌ویه کانه له نێو په که که دا.
ئۆجه‌لان له باره ي دژايه تي ئه م گروپانه له
گه ڵ کارايلان ده ڵێت: ئه م گرووپانه دژی
کارايگانن و ده‌یانه‌وێت لاوازی بكه‌ن، گروپی کارايلان پێچه وانه ي ئه م بير ده
کاته وه .ھه روه ھا له باره ي سه‌ركردایه‌تی
باشور له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكاریه دا ده ڵێت: ئه مان له گه ڵ ئه و گۆڕانه نه‌بون كه
له‌ناو په‌كه‌كه‌دا هاته ئاراوه، به‌ڵكو حه‌زیان ده‌كرد کارايلان به‌رده‌وام
بێت، هه‌ربۆیه پێشبینی ده‌كه‌م له‌مه‌ودوا په‌یوه‌ندی نێوان په‌كه‌كه‌و سه‌ركردایه‌تی
باشور به‌ره‌و لاوازیی بچێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گۆڕینی کارايلاک و هاتنی جه‌میل
بایکه‌وه.
بڕا دابروه که ي ئۆجه‌لان
له په که که له درێژه ي قسه کانيدا ئاماژه به وه ده دات که ئه‌و گۆڕانكاریه دژی
پێشكه‌وتنی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌و ئازادیخوازیه، ئه‌و زۆر تونده‌و رێگه نادات
كورد له‌كوردستانی توركیا هه‌نگاو بۆ چاره‌سه‌ری بهاوێت، ئه‌م گۆڕانه له‌م زه‌مه‌ن‌و
زه‌مینه‌یه‌دا بۆ ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی په‌كه‌كه په‌یامێكی باشی له‌گه‌ڵ خۆی هه‌ڵنه‌گرتوه.
جه‌میل بایک كه‌سێكی موحافیزكاره‌و به‌عه‌قڵی سۆشیالیستی كۆن به‌ڕێوه ده‌چێت‌و
پیاوێكی ستالینییه، وه‌ك ستالین كه‌سایه‌تییه‌كی توندڕه‌وو دژی دیموكراسیه،
ده‌توانم بڵێم جه‌میل بایک و به‌سێ هۆزات به‌ته‌واوه‌تی دژی دیموكراسین‌و
رۆشنبیریش نین.
په‌كه‌كه هێزێكی دیموكراتی نیيه، به‌ڵام دیموكراتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبی خۆی به‌كارهێناوه، له‌ناو په‌كه‌كه‌دا به‌شداربون ئازاده به‌ڵام چونه‌ده‌ره‌وه‌و جیابونه‌وه ئازاد نیيه، واته مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه بچیته ناو په‌كه‌كه ، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ت نیه جیابیته‌وه بچیته ناو گروپێكی تره‌وه.