به پێ ھه واڵێک که له راگه ياندنه کاني تورکيا بڵاوبۆته وه ، (یوسف هالاچ ئۆغڵو) پەرلەمانتاری شاری قەیسەری سەر بە پارتی نەتەوە پەرستی تورکیا (مەهەپە)، باسی لە بڕیارێکی وەزیری دادی تورکیا (سەعدوڵا ئێرگین) کرد که گوايا وتوويه  ئەو زیندانییانەی کە کێشەی تەندروستییان هەیە، ئازاد ده کرێن.
ئۆغڵو ده ڵێت: عەبدوڵا ئۆجەلان سەرکرده ي زیندانیکراوی پ ک ک لە پێشدا نەخۆشی شێرپەنجەی پڕۆستات و دواتریش سوتانەوەی قوڕگی کراوه  به بيانو و پاش پێدانی ڕاپۆرتێک لەلایەن وەفدێکی پزیشکە بیانییەکان واتا بێلایەنەکەناوە، ئۆجەلان ئازاد دەکرێت.
سەعدوڵا ئێرگێن وەزیری دادی تورکیا له مباره يه وه  ڕایگەیاند، لە ژێر چوارچێوەی دەسەڵاتی خۆیاندا لەهەوڵدان بۆ ئازادکردنی ئەو زیندانییانەی لەنێو گرتوخانەکاندا نەخۆشییان هەیە و ڕاشی گەیاند، یاساکە لەماوەی ئەم هەفتەیەدا کارە پێوستەکانی کۆتایی دێت.
دژبه راني پرۆسه ي ئمرالي ئه مه ته نيا به یاساک ده زانن به  مەبەستي ئازاد کردنی ئۆجەلان و به س کە بەو پێیەس دژی یاساکەن.

شاياني باسه ماوه يه ک له وه و پێش به ده ستووري ئه ردۆگاني سه رۆک وه زير شاندێک پێکهاتوو له پزشکه ده وڵه تييه کان سه رداني ئۆجالانيان کردو دواتر وتيان شێرپه نجه ي پرۆستاتيه تي و ئێستاش به رێگه ي ناردني براکه ي بۆ لاي باس له نه خۆشي ديکه ده که ن.