چاره سه ري بێ پ ک ک و ئۆجالان
له درێژه ي پرۆسه ي ئمرالي که
ئه ردۆگان و ئۆجالان ده ستيان پێکردووه پارتی گەلی کۆماری تورکیا (جەهەپە)
ڕاپۆرتێکی 38 خاڵی خستۆتە بەردەم پەرلەمانی تورکیا بۆ چارەسەری پرسی کورد و تێیدا
داوا دەکات، ڕێگا واڵا بکرێت لەبەردەم پارتە سیاسەییەکاندا بۆ بەکارهێنانی هەر
زمانێکی دیکە بەدەر لە زمانی تورکی و، بە ڕەسمی ناساندنی ئاهەنگی نەورۆزو لەڕوی
یاساوە بە جینۆساید ناساندنی پڕۆسەی ئەنفالی کورد و چەندین خاڵی گرنگی دیکە لەخۆ دەگرێت.
ڕاپۆرتەکە لەلایەن یاریدەدەری سەرۆکی پارتی جەهەپە (سێزگین تانری
کولو)ەوە ئامادەکراوە و لە گرنگترین خاڵەکانی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە:
1-کەم کردنەوەی ڕێژەی یاسای بەنداوی هەڵبژاردن لە 10% ەوە بۆ 3%
2-کردنه وه ي ڕێگا لەبەردەم پارتە سیاسییەکاندا بۆ بەکارهێنانی هەر
زمانێکی دیکە بەدەر لە زمانی تورکی.
3-پاککردنەوەی ئەو سنورە مین ڕێژکراوانەی
نێوان عێراق و سوریا لە مین و دابەشکردنەوەی ئەوە زەوی و زارانە بەسەر هاوڵاتیانی
گوندەکاندا.
4-گرتوخانەی شاری ئامەد بە مۆزەخانە بکرێت.
5-بە ڕەسمی ناساندنی ئاهەنگی نەورۆز.
6-بە یاسا ناساندنی (کرداری کۆمەڵکوژی ئەنفال
لە دژی نەتەوەی کورد) هەروەها ڕونکردنەوەی ئەرشیفە هەڵواسراوەکانی
کۆمەڵکوژییەکەیشاری دەرسیم لە باکوری کوردستان.
7- یاسای حوکم دان و مامەڵەکردن لەگەڵ تیرۆر
گۆڕانکاری تێدا بکرێت و سەرجەم ئەو بەربەستانە
8- دووبارە ڕێکخستنەوەی یاسای گەڕانەوە بۆ گوندەکان.
9-دووبارە داڕشتنەوەی یاسای خۆپیشاندان و
قەدەغەکردنی بەکارهێنانی گازی بیبەر (گازی فرمێسک ڕێژ) لەلایەن پۆلیسەوە.
و زۆر ماده ي ديکه له بواري ھه موارکردني ده ستوري ئه م وڵاته دا.
شاياني باسه ئه م به رپرسه مه به ست له م کاره ي پارته که ي لاداني ده ستي و ده ستێوه رداني بزاڤي تێرۆر به تايبه ت ئۆجالان و پ ک ک له کاروباري وڵاته که دا و ھه روه ھا پووچه ڵکردنه وه ي يارييه که ي ئۆجالان و ئه ردۆگان که ده يانه وێت تورکيا پارچه بکه ن.