وه ده رناني پ ک ک له عێراق و سوريا
ساڵه‌ح موتڵه‌گ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له میانه‌ی لێدوانێكیدا له كۆڕبه‌ندی سیاسی جیهانی له توركیا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه توركیا پارتی كرێكارانی كوردستان PKK به تیرۆریست ناوده‌بات‌و كه‌چی پێشیان ده‌ڵێـت بچنه ناو خاكی وڵاتێكی تره‌وه، "ئه‌مه بێڕێزیكردنه". ناوبراو جه‌ختیشی له‌وه كردۆته‌وه كه حكومه‌تی عێراق دژی هه‌بوونی چه کداراني په که که يه له ناو خاكی عێراقدا و رێزێكی زۆریشی هه‌یه بۆ سه‌روه‌ری‌و یه‌كێتی خاكی توركیا‌و له به‌رامبه‌ریشدا چاوه‌ڕوانی ئه‌م جۆره رێزه له توركیا ده‌كات. موتڵه‌گ داوا له توركیاش ده‌كات به‌م هه‌ڵوێسته‌یدا بچێـته‌وه‌و له ناو خاكه‌كه‌ی خۆیدا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.
ھه روه ھا له باره ي باڵي پ ک ک له سوريا حەمید حەجی سكرتێری پارتی دیموكراتی پێشكەوتنخوازی كورد لە سووریا و دۆستێكی نزیكی جەلال تاڵەبانی،سەرۆك كۆماری عێراقە و ئێستا لە سلێمانی دادەنیشێت رایدەگەیەنێت، له باره ي پەیوەندی نێوان پارتەكەی و PYD ده ڵێت "ئێمە لەسەر دوو خاڵ رێككەوتین، یەكەم: شەڕكردن لەگەڵ رژێم. دووەم: شەڕكردن لە دژی ئەو گرووپە توندڕەوانەی پەلاماری كوردستان دەدەن و یەكێكیان نەواف بەشیرە ".
حەمید حەجی دەروێش لەبارەی پەیوەندی PYD لەگەڵ رژێمی سووریا دەڵێ "دەڵێن PYD لە ناوچە كوردییەكان دەوروتەسلیمی لەگەڵ رژێم كردووە. ئەوە شتێكی باشە. ئەوان كاتێك هەرێمەكەمان، عفرین، كۆبانی و جزیرە رادەستی ئێمە بكەن، بەسەرچاو. ئەگەر بەبێ شەڕ و فڕۆكە قامشلۆش رادەستی ئێمە بكەن ئێمە مەمنوونیان دەبین".
بەڵام ئەگەر PYD كۆنترۆڵی كوردستاني سوريا بكات، ئەو كاتە ئێمە قبوڵ ناكەین ، ئێمە پارتی پێشڤەرۆین، ئێمە هەروا بێدەنگ نابین و شەڕێكی توند دەكەین.